عەلی محەممەد

عەلی سعود عەبد ئەلسعود محەممەد (بە عەرەبی: عبد السعود محمد؛ لەدایکبووی ٣ی حوزەیرانی ١٩٥٢) پیشەگەرێکی دوولایەن بوو[١] لەھەریەک لەلایەکانی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی و جیھادی ئیسلامی میسری لەیەک کاتدا، بەجۆرێک زانیاریەکان و نھێنیەکانی ھەردوولای بۆ یەکتر دەگواستەوە.[٢]

بۆیەکەم جار وەکو وەرگێری ئەیمەن زەواھیری سەرکردەی گروپی ئەلقاعیدە ھاتە ئەمریکا، دواتر لەنێوان مزگەوتەکانی کالیفۆرنیا ھاموشۆی دەکرد بەمەبەستی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ گروپە ئەفغانیەکان دژ بە یەکێتی سۆڤیەت. زەواھیری ھانی دا بچێتە ناو کاروباری دەولەتەوە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دواتر چووە ناو بەشی قاھیرەی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی بۆ خزمەتکردنی ئەمریکا. ئەمریکییەکان وەریانگرت وەکو ئەفسەرێکی بچوک بۆ کاری سیخوری لە میسر. دواتر داوایان لێکرد بچێتە ناو مزگەوتێکی سەر بە حیزبواللا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، بەڵام لەلایەن سیخورە ئەمەریکیەکانی تر لە نیازەکانی ئاگادارکرانەوە و دواتر لە ئەمریکا دەرکرا و قەدەغەی گەڕانەوەی کەوتە سەر بۆ ئەمریکا، دواتر ھەوڵی دایەوە و بوو بە ئەندام لە ھێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا پاشکۆ لە سووپای ئەمریکا، ئەوانیش ناردیان بۆ پەیمانگایەکی مەشقی سەربازی تایبەت وە ھانیان دا تاوەکو لەبواری خوێندنی ئیسلامی بخوێنێت تا گەیشتە پلەی دکتۆرا لە زانستە ئیسلامیەکان و دواتر بوو بە مامۆستا لەچەندین مەڵبەندی زانستی ئاینی لە خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست.

لە ھەشتاکان بوو بە ڕاھێنەری کۆمەلێک لە جەنگاوەری ئەفغانی دژ بە سۆڤیەت لە ئەفغانستان، پاشان نازناوی کارمەندی تایبەتی وەرگرت لە نوسینگەی لێکۆلینەوەی فیدرالی جاک کلونان بە (ڕاھێنەری بن لادن). لە ١٩٩٨تاوانبارکرا بە تەقینەوەی باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نایرۆبی و کینیا و داروسەلام و تەنزانیا. ھەروەھا پێنج تاوانی خرا پاڵی لەبارەی کوشتنی ھاووڵاتیانی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تێکدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.

تاوەکو ١٩٨٤لەھەواڵگری سووپای میسری مابوویەوە تاوەکو ئاشکرابوون و دزەکردنی ئەوزانیاریانەی کە بۆ لایەنی تر کاردەکات دوای ١٩٨٤پەیوەندی بەسووپای ئەمریکا دەکات و ئەوانیش دەینێرن بۆ ڕاھێنان بە ڕێکخراوی قاعیدە و گروپە توند ڕەوەکانی تر، عەلی محەممەد پەرتوکێکی نووسی کە لەچەند بەرگێک پێکھاتبوو لەبارەی ڕاھێنانی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Theimer، Sharon (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١). «In life of double-crosses, Egyptian worked with Green Berets and bin Laden». Associated Press. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite news}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی)
  2. ^ Heffernan، Virginia (٢٨ی ئابی ٢٠٠٦). «Slipping Through the Cracks: Bin Laden's Mole». لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ Wright، Lawrence (٢٠٠٦). Looming Tower. ژپنک ١-٤٠٠٠-٣٠٨٤-٦.