ئەبولحەسەن کوڕی ڕیزاون کوڕی عەلی کوڕی جەعفەر | |
---|---|
لەدایکبوون | جیزە، قاھیرە |
مردن | ساڵی ٤٣٥ کۆچی/١٠٦١ زایینی |
نیشتەجێ | میسر |
سەردەم | دەوڵەتی فاتیمی |
نەتەوە | عەرەب |
بواری زانستی | پزیشکی، گەردونناسی |
پزیشک و فەیلەسوف و گەردونناسی موسڵمانی عەرەبی میسری ئەبولحەسەن کوڕی ڕیزاون کوڕی عەلی کوڕی جەعفەر لە جیزە نزیک قاھیرە لە دایک بووە لە کۆتاییەکانی سەدەی چوارەمی کۆچی و لە ساڵی ٤٣٥ کۆچی/١٠٦١ زایینی کۆچی دوایی دوایی کردووە. چەن کتیبێکی گالێنی شەرح کردووە.
ئەو سەبارەت بەخۆی وتویەتی: «من شەش ساڵان بووم دەستم بە خوێندن کرد، دوای ئەوە بووم بە دە ساڵان چووم بۆ شار و خوێندم، دوای ئەوەی چواردە ساڵ مامەوە زانستی پزیشکی و فەلسەفە بەدەست ھێنا، پارەشم نەبوو سەرفی بکەم، بۆیە فێربوون و خوێندنم زۆر قوڕس بوو، من جارێک سەرقاڵ بووم بە بابەتەکانی ئەستێرە و جارێکیش بە پزیشکی و جارێکیش بە پەروەردە، سەرەڕای ئەوەش من ھەر ھەوڵم دەدا بۆ فێربوون تا ٣٢ ساڵی کەمن تێیدا بە پزیشکی بەناوبانگ بووم و بەشی خۆم بەدەست دەھێنا بەمە...»
ئیبن ڕیزوان چەند کاردانەوەیەکی ھەبوو سەبارەت بە ھەڵسوکەوتی ئەوکاتی پزیشکان، بەڕای ئەو پزیشک پێویستە ٧ خاڵی تێدا بەدی بکرێ:
تایبەتیەکەی لەوەدل دەگەڕیتەوە بۆ تۆمار کردنی ڕووداوێک، کە لە ڕۆژی ٣٠ ئەپرێل ساڵی ١١٦ تەقینەوەیەکی ئەستێرەیەیی گەورە ڕوویدا کە لە زۆر لە شوێنەکانی جیھان بینرا و زانایانی گەردوون لە چین و یابان و سویسرا و ئەمریکای باکوور، ھەروا ئیبن ڕیزوانیش تۆماری کردووە و باسی لێوە کردووە، قەبارەکەی و شوێنەکەی و زۆری درەوشانەوەکەی بە بەراورد لەگەڵ ھەیڤ و زوھرە، زۆر بە وردی باسی لێوە کردووە.