![]() | |||
ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
١٩٩٠–١٩٩١ | نەفتی تاران[١][٢] | ||
١٩٩١–١٩٩٤ | سایپا[٣] | ||
١٩٩٤–١٩٩٦ | فەتحی تاران | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
١٩٩٦–١٩٩٨ | فەتحی تاران | ||
١٩٩٨–٢٠٠١ | پێرسپۆلیس | ٤٢ | (١١) |
٢٠٠١–٢٠٠٥ | شەباب ئەلئەھلی | ٦٩ | (٤٥) |
٢٠٠٥–٢٠٠٧ | بایەرن میونشن | ٣٣ | (٣) |
٢٠٠٧–٢٠٠٨ | قەتەر | ٢٦ | (٥) |
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | پێرسپۆلیس | ٢١ | (٥) |
٢٠٠٩–٢٠١١ | ستیل ئازین | ٤٠ | (١٤) |
٢٠١١ | شاڵکە ٠٤ | ١ | (٠) |
٢٠١١–٢٠١٣ | پێرسپۆلیس | ٤٠ | (١٣) |
٢٠١٣–٢٠١٤ | تراکتۆر | ٢٦ | (٥) |
سەرجەم | ٢٩٨ | (١٠١) | |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
١٩٩٩ | ئومێدی ئێران | ٣[٤] | (٢) |
١٩٩٨–٢٠١٢ | ئێران | ١٢٧ | (٣٨) |
ڕاهێنەرایەتی | |||
٢٠١٤ | ئێران (یاریدەر)[٥] | ||
٢٠١٧ | نەفتی تاران | ||
٢٠١٨ | سێپیدروود | ||
٢٠١٨–٢٠١٩ | سێپیدروود | ||
خەڵاتەکان
| |||
|
محەممەد عەلی کەریمی پاشاکی (بە فارسی: محمدعلی کریمی؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە کەرەج)، ناسراو بە عەلی کەریمی (بە فارسی: علی کریمی)، ڕاھێنەر و یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی ئێرانییە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەرانەی تۆپی پێیدا، لە یارییەکانی خولی نایابی ئێران، خولی نایابی ئیمارات، خولی ئەستێرەکانی قەتەر و بۆندسلیگا یاریی کردووە. کەریمی لە ١٢٧ یاریدا، ٣٨ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران تۆمار کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٤، وەکوو باشترین گۆڵکەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندرا و لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی یاریزانی تۆپی پێی ساڵی ئاسیای وەرگرت. لە کۆتاییی وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ وازھێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند و لە ١١ی نیسانی ٢٠١٤دا کۆتایاریی ١٨ ساڵەی ژیانی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا.[٨]
ئەو بێجگە لە تۆپی پێ لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا چالاک بووە. لە مانگەکانی کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٢ لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، کەریمی کە لە دوبەی نیشتەجێ بوو، بووە یەکێک لە سەرەکیترین کەسایەتییەکانی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران کە پاڵپشتی لەو خۆپیشاندانانە دەکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکی بەڕێوە دەبرد.[٩][١٠] لەلایەن حکوومەتی ئێران بە «ھاندانی ئاژاوەگێڕی» تۆمەتبار کرا[١١] و لەلایەن حکوومەتەوە دەستی بەسەر خانووەکەی لە لەواساندا گیرا.[١٠]