عەلی کەرەکی | |
---|---|
بە عەرەبی: علي كركي | |
لەدایکبوون | ١٠ی ئایاری ١٩٦٢ پارێزگای نەبتیە، لوبنان |
مردن | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ Dahieh، لوبنان | (٦٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | ھێرشی ئاسمانی |
کوژراوە بە دەستی | ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل |
پیشە | فەرماندەیەکی سەربازی |
ناکۆکی | شەڕی لوبنان، پێکدادانەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، شەڕی ناوخۆی لوبنان |
لقی سەربازی | ھێزی حیزبووڵڵای چەکدار |
ئەندامی | حیزبوڵڵای لوبنان |
عەلی کەرەکی (بە عەرەبی: علي كركي؛ ١٩٦٢ – ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤) فەرماندەی بەرەی باشووری ڕێکخراوەی حیزبوڵڵای لوبنان بوو. دوای چەند ڕۆژ لە تیرۆرکردنی ئیبراھیم عەقیل جێگای گرتەوە و بووە سەرکردەی پلە سێی ئەو حیزبە.[١]
لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، میدیا ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کەرەکی لە ھێرشێکی ئاسمانی ئامانجداردا لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج، لە کاتێکدا لە شوقەیەکدا بووە لە ناوچەی بیر ئەلعەبد لە گەڕەکی باشووری بەیرووت. حیزبوڵڵا دووپاتی کردەوە کە کەرەکی ڕزگاری بووە و ڕووی لە شوێنێکی دیکە کردووە.[٢] دواتر لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، عەلی کەرەکی لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا.[٣]