غادە سەمان | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | غادة السمّان |
لەدایکبوون | ١٩٤٢ (تەمەن ٨١–٨٢) دیمەشق، سوریا. |
پیشە | ڕۆماننووس، ڕۆژنەمانووس |
زمان | عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی |
غادە سەمان (بە عەرەبی: غادة السمّان؛ لە دایکبووی ١٩٤٢) نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چیڕۆکنووس و ڕۆماننوسی سوورییە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ بەرھەمی جۆراوجۆری ھەیە لەو بواراننەی کە کاری تێداکردووە.[١] غادە لە ساڵی ١٩٤٢[٢] لە دیمەشق لەخێزانێکی ناسراو و کۆنەپارێز لەدایکبوو. غادە پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ شاعیری عەرەب نزار قەبانی ھەبوو.[٣] باوکی غادە سەرۆکی زانکۆی دیمەشق بوو، باوکی کاریگەری زۆری لەسەر غادە ھەبوو لەبەرئەوەی ئەوکاتەی غادە بچووکبوو دایکی کۆچی دوایی کرد.
غادە لە ساڵی ١٩٦٣ بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە وێژەی ئینگلیزی بەدەستھێنا، دواتر وڵاتی جێھێشت بۆ لوبنان بۆ خوێندنی ماستەر لەبەشی شانۆی زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت. لەوکاتەوە نەگەڕایەوە سوریا.[٤] لە شەستەکانن غادە ھاوسەرگیری لەگەڵ بەشیر داعوق دەکات کە خاوەنی دەزگای بڵاوکرەرەوەی دار تال بوو. لەگەڵ بەشیر بوونە خاوەنی کوڕێک کە بەناوی حازم نا، کە یەکێکبوو لەپاڵەوانەکانی کورتەچیڕۆکەکانی شەوانی بێگانەکان.
شەڕی شەش ڕۆژەی، عەرەب و ئیسرائیل کاریگەری دەخاتە سەر غادە، لەکاتی جەنگەکە وتارێکی نووسی کەدواتر بەناوبانگبوو لەژێر ناوی ئابڕووی خۆم ھەڵدەگرم بەرەو لەندەن احمل عاري إلى لندن لەدوای ئەم وتارە بۆ ماوەی شەش ساڵان ھیچ کتێبێکی نەنووسی، بەڵام وتارەکانی لەڕۆژنامەکان ئەوی زیاتر ناسراوکرد بەھۆی بوونی واقعییەت لەناوەڕۆکی وتارەکانی.
کارەکانی غادە وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتالی، ئیسپانی، ڕووسی، پۆڵەندی، ئەڵمانی، ژاپۆنی و فارسی.[١]
بەشێک لەکارەکانی غادە سەمان:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە غادە سەمان تێدایە. |