ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ساڵانی چالاکی | ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ |
---|---|
جۆر | جیھانی کراوە ئاکشن |
یاریزانان | سینگڵ پلەیەر (یەک یاریزانی) دوو یاریزانی بەشێوە سەرھێل |
فار کرای ٤ (بە ئینگلیزی: Far Cry 4؛ بە کوردی: ھاواری دوور) یارییەکی جیھانی کراوەی ئاکشنییە کە لەلایەن کۆمپانیای (یوبیسۆفت)ەوە پەرەی پێدراوە و بڵاو کراوەتەوە و بەشێکە لە زنجیرە یارییەکانی فار کرای. یارییەکە بۆ ھەریەکە لە ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠، ئێکس بۆکس وەن، پلەی ستەیشن سێ و چوار و ویندۆز بەردەستە. یارییەکە بەشی چوارەمی زنجیرە یارییەکانی فار کرایە و لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.
یارییەکە لە شوێنێکی خەیاڵی دەست پێ دەکات بەناوی (کایرات) کە وڵاتێکی خەیاڵی لای چیاکانی ھیمالایایە، و لەوێشدا باسی گەنجێک دەکات بەناوی ئاجای گەیل، کە گەنجێکی کایراتی- ئەمریکییە، کاتێک دەگەڕێتەوە گوندەی لە کایرات جەنگێکی ناوخۆیی دەست پێ کردووە لەنێوان سوپای شاھانە و شۆرشگێڕانی گۆڵد پات - ڕێگای زێڕین، لەم نێوەندەشدا ئاجای وەک سەرۆکی ڕێگای زێڕین دادەنرێت و کار دەکات بۆ لەناوبردنی سەرۆکی سوپای شاھانە (پاجان مین) کە کەسێکی دڵڕەقە و قاتێکی پەمەییی لەبەردەکات ھەموو کاتەکان.
یارییەکە کاردانەی پۆزەتیڤی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگران و گرافیکی یارییەکەیان بە نایاب وەسف کرد، یارییەکە توانی دوای تەنھا دوو مانگی یەکەم، ٧ ملیۆن دانە بفرۆشێت و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین یارییەکانی ساڵی ٢٠١٤.[١]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فار کرای ٤ تێدایە. |