فارکڕای ٢ (بە ئینگلیزی: Far Cry 2) یارییەکی ڤیدیۆیی تەقەکەری کەسی یەکەمە کە لەلایەن کۆمپانیای یوبی سۆفت مۆنتریال پەرەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفتەوە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکراوەتەوە. ئەم یارییە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ئەمریکای باکوور و لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ئەورووپا و ئوسترالیا بڵاوکرایەوە. ئەم یارییە بەشی دووەمی زنجیرە یارییەکانی فارکڕای ە، کە یەکەم وەشانی لەلایەن Crytek دروست کراوە، بەڵام ھییچ ڕۆڵێکی نەبووە لە دروستکردنی ئەم ژمارەیەدا. چیرۆکی ئەم یارییە لە ئەفریقا ڕوودەدات. لەم یارییەدا تووشی مێشوولەی مەلاریا دەبیت و دوای ئەوە دەبێت لە ئەفریقا بۆ دوو گرووپی جوداخواز کار بکەیت و دواتر کەسێک ڕێنماییت دەکات و دەڵێت بۆ ئازادی ئەفریقا دەبێت ئەڵماسەکانی ئەو دوو گرووپە و ھەموو ئەو گرووپە وەربگریتەوە لەناوببە و لەکۆتایی یارییەکەدا دوو بژاردەت لەبەردەمدایە: چالاککردنی داینامیت و بلۆککردنی ڕێگاکە، یان گەیاندنی ئەڵماس بۆ سنوور و ئازادکردنی ڕێگاکە بۆ ئەوەی خەڵک کۆچ بکەن بۆ وڵاتێکی تر، ھەروەھا لەم یارییەدا ١٢ کارەکتەری دڵخوازت ھەیە بۆیاری.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Far Cry 2»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فارکڕای ٢ تێدایە. |