فاست ئێکس | |
---|---|
بەشێکە لە | Top 10 box office hits of 2023 in France، Top 10 box office hits of 2023 in Spain، Top 10 box office hits of 2023 in Germany، Top 10 box office hits of 2023 in Italy، Top 10 box office hits of 2023 in Switzerland |
سەرناو | Fast X |
بەشێک لە زنجیرەی | خێرا و تووڕە |
بابەتی سەرەکی | NAD(P)-dependent malic enzyme |
لە پێش | F9 |
لە دوای | Fast X: Part 2 |
چەشن | فیلمی ئەکشن |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ |
دەرھێنەر | لویس لێتەریەر |
سیناریۆنووس | Gary Scott Thompson، Justin Lin، Dan Mazeau، Zach Dean |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Stephen F. Windon |
ئاوازدانەر | Brian Tyler |
بەرھەمھێنەر | Justin Lin |
دابەشکەر | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز، UIP-Dunafilm، United International Pictures |
شوێنی گێڕانەوە | لۆس ئانجلەس، لەندەن، ڕۆما، تورین، لیسبۆن |
شوێنی وێنەگرتن | ڕۆما |
ڕێژەی ڕووبەر | 2.39:1 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 56/100، 56% |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 12 |
هەڵسەنگاندنی ICAA | بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | PG-13 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category IV |
وێبگە | https://www.fastxmovie.com/ |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
هەڵسەنگاندنی IGAC | M/12 |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | 12A |
هەڵسەنگاندنی MTRCB | Parental Guidance |
فاست ئێکس یان خێرا و تووڕە ١٠ (بە ئینگلیزی: Fast X) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە دەرھێنانی لویس لێتێریێر و لە نووسینی جەستن لەین و دان مێیزو. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی فاست ٩ی (٢٠٢١)ە کە دەیەمین بەشی سەرەکی و یازدەھەمین فیلمی زنجیرەی خێرا و تووڕە . لەم فیلمەدا کۆمەڵێک ئەکتەر ڕۆڵ دەگێڕن کە بریتین لە ڤین دیزل و میشێل ڕۆدریگێز و تایرێس گیبسۆن و لوداکریس و جەیسۆن مۆمۆا و ناتالی ئیمانوێل و جۆرنا بریوستەر و جۆن سینا و جەیسۆن ستاتام و سونگ کانگ و ئالان ڕیچسۆن و دانیێلا مێلچیۆر و سکۆت ئیستوود و ھێلین میرێن و. چارلیز لە ڕۆڵی سەرەکی تیرۆن و بری لارسۆن و ڕیتا مۆرێنۆ.
بەرھەمھێنانی فیلمی فاست ئێکس لە ساڵی ٢٠١٤دا پلانی بۆ دانرابوو. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا کە زنجیرە ڕەسەنەکە بە بڵاوکردنەوەی ئەڵقەی ١٠ و ١١ کۆتایی دێت کە لین و کاستی سەرەکی بەشدارن. ناونیشانی فەرمی فیلمەکە کاتێک ئاشکرا بوو کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا وێنەگرتن دەستی پێکرد؛ لین لە کۆتایی ئەو مانگەدا بەھۆی جیاوازییە داھێنەرەکانەوە دەستی لە پۆستی دەرھێنەر کێشایەوە، ھەرچەندە وەک نووسەر و بەرھەمھێنەر مایەوە. دوای ھەفتەیەک لێتێریێر وەک جێگرەوەی دامەزرا. برایان تایلەر، ئاوازدانەری ماوە درێژی ئەم زنجیرەیە، گەڕایەوە بۆ تۆمارکردنی فیلمەکە. ئەم فیلمە بە بوودجەی بەرھەمھێنانی ٣٤٠ ملیۆن دۆلار، یەکێکە لە گرانترین فیلمەکان. وێنەگرتنی فیلمەکە تا مانگی ئابی ھەمان ساڵ بەردەوام بوو و لە لەندەن و ڕۆما و تۆرین و لیسبۆن و لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدرا.
فیلمی فاست ئێکس لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە. بڕیارە درێژەی ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠٢٥ نمایش بکرێت.[١]
کاردی بی ڕۆڵی خۆی وەک لیزا لە فیلمی فاست ٩(٢٠٢١) دووبارە دەکاتەوە.[٨] جەیسن مۆمۆا وەک خراپەکار ڕۆڵی گێڕاوە،[٩] لەگەڵ دانیێلا مێلکیۆر و بری لارسۆن لە ڕۆڵی ئاشکرا نەکراودا.[١٠][١١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاست ئێکس تێدایە. |