فایەرفڵای | |
---|---|
چەشن | زانستی خەیاڵی کاوبۆیی سەرکێشی |
دانەر | جۆس ویدن |
دەرھێنەر | جۆس ویدن |
ئەکتەران | ناتان فیلیۆن گینا تۆرێس ئالان تودیک ئادام بالدوین ڕۆن گلاس |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | نەتەوە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٤ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | جۆس ویدن تیم مینییەر |
وێنەگر | دەیڤد بۆید |
ماوەی پەخش | ٤٣ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | فۆکسی تەلەڤیزیۆن |
پەخش | |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | – ٧ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٤ |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | فیلمی Serenity |
فایەرفڵای یان گوڵەئەستێرە (بە ئینگلیزی: Firefly) زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی و ڕۆژاوایی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرھێانی جۆس ویدۆن، [تیم مینیەر و جۆس ویدۆن بەرھەمھێنەرانی فیلمەکەن.
چیڕۆکی زنجیرەکە باس لە ساڵی ٢٥١٧ دەکات، کاتێ مرۆڤەکان بەشێوەیەکی نوێی گەردوونی دەژین و باسی تاقمی کەشتیی ئاسمانی «فایەرفڵای» دەکات کە پێکھاتوون لە «کاپتن مالکم ڕێینۆلدس، زۆوی، واش، شێپێرد بووک، جەین کۆب، دکتۆر سایمن، ڕیڤەر تام و کەیلی و ئینارا»، کاری ئەم تاقمە گەڕانە و گەشتکردنە بەدەوری ھەسارەکان بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کە بەمھۆیەشەوە ڕووبەرووی چەندین سەرکێشی جۆراوجۆر دەبنەوە.
فایەرفلاس لەسەر تۆڕی فۆکسی ئەمریکی یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا، لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٢. زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەکی ٧٫٤ ملیۆن بینەری ھەبوو، دوای پەخشکردنی ١٤ ئەڵقە لە وەرزی یەکەم بڕیار درا زنجیرەکە ھەڵبوەشێتەوە و ئەڵقەی نوێی لێدەرنەچێ، دوای ئەوە زنجیرەکە توانی ژمارەیەکی بەرچاوی دیڤیدی بفرۆشێ و بووە ھۆی ئەوەی ھەوادارێکی زۆر داوای نوێکردنەوەی زنجیرەکە بکەن، زنجیرەکە خەڵاتی ئێمی ئەوکاتی بردەوە بۆ باشترین کاریگەرییە ڤیدیۆیییەکانی نێو زنجیرە، وێبسایتی تیڤی گاید زنجیرەکەی لە پلەی پێنجەمی زنجیرە ھەڵوەشێنراوەکانی مێژوو داناوە، لەنێو ٦٠ زنجیرەی جیاواز و بەیەکێک لە سەرکەووترین زنجیرە خەیاڵییە زانستییەکان دادەنرێت.
بەھۆی داواکارییەکی بەرچاوی ھەوادرانەوە، کۆمپانیای یوونیڤێرسال پیکچەرز داوای لە جۆس ویدن کرد کە فیلمی (Serenity) بەرھەمبھێنی و فیلمەکەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچوو وەک تەواوکەری زنجیرەکە بەردەوام بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فایەرفڵای (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |