فایارفۆکس سێند (بە ئینگلیزی: Firefox Send) بەرنامەیەکی خۆڕاییە و ڕاژەیەکی سەرهێڵی سەرچاوە کراوەیە، لەلایەن پەرەپێدەرانی مۆزێلاوە بۆ ناردنی پەڕگەکات تا قەبارەی ٢.٥ گێگا بایت بە بێبەرامبەر پەرەی پێدراوە لە ٢٠١٧دا. لە ١٢ی مارسی ٢٠١٩ بە شیوەی بێتا بەردەست کراوە.
کۆدەکانی نوسراوە بە Node.js و بارکراوە لەلایەن Github. پێش بەرزکردنەوەی پەڕگەکان شفرەدەکرێن و شەفرەکە دەکرێتەوە لە کاتی داگرتنی فایلەکان. کۆدی پەڕگە شەفرەکراوەکان بە هیچ جۆرێک نانێردرێت بۆ ڕاژەکان.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |