فرانتس فێنوو Frantz Fanon | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی تەمموزی ١٩٢٥ |
مردن | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١ |
پیشە | نووسەر |
نەتەوە | فەڕەنسی |
دەرچووی زانکۆی | لیۆن |
فرانتس فێنوو، هەروا ئیبراهیم فرانس فانۆ (بە فەڕەنسی: Frantz Fanon) نووسەر، دەروونناس و فەیلەسووفی ڕامیاریی سەدەی بیستەمی خەڵکی هیندیی ڕۆژاوا-فەڕەنسایە.[١] [٢] کارەکانی کاریگەری هەبوە لە بوارەکانی توێژینەوەی پاش-داگیرکاری، ڕەخنەکردنی تیۆری، و مارکسیزم.[٣] هاوکات وەک ڕۆشنبیرێک، فێنوو کەسێکی ڕادیکاڵی سیاسی، پان-ئەفریقی، و مارکسیستی مرۆڤدۆست بوو کە سەرقاڵ بوو بە کاریگەرییە دەروونیەکانی داگیرکاری، هەروەها کاریگەری هەڵوەشاندنەوەی داگیرکاری لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و ئاکارە کەلتوریەکانی.[٤]
بەدرێژایی کارکردنی وەک پزیشک و دەروونناسێک، فێنوو پشتیوانی دەکرد لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیر دژ بە فەرەنسا و ئەندامی بەرەی ئازادی نیشتیمانی جەزائیر بوو.
وتراوە کەوا فێنوو "کاریگەرترین بیرمەندی دژ بە کۆلۆنیالیزمی سەردەمی خۆی" بوە.[٥] زیاد لە پێنج دەیە، ژیان و کارەکانی فێنوو ئیلهامبەخش بوە بە بزووتنەوەی جیاوازی ئازادی نیشتیمانی لە فەلەستین، سری لانکا، باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.[٦][٧]
فێنوو کاریگەری هەبوە لەسەر عەلی شەریعەتی، ستیڤ بیکۆ لە ئەفریقای باشوور، ماڵکۆم ئێکس و هەروەها چێ گیڤارا (جیڤارا) لە کووبا.
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite journal}}
: Check date values in: |date=
(help)
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانتس فێنوو تێدایە. |