عه‌لی و ره‌شاد باوکیان ده‌هێنن بۆ ئسته‌نبوڵ، چونکه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه. به‌ڵام باوکیان وا هه‌ست ناکات، بۆیه هه‌وڵده‌دات له ده‌ستیان هه‌ڵبێت، له پاش هه‌ڵهاتنی ده‌چێته به‌رده‌م خانه‌یه‌کی پیران، ئه‌وانیش ده‌یبه‌نه ژوورێ و بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بکه‌ن. له‌وێ چه‌ندین که‌س ده‌بێته هاوڕێ، که هه‌موویان به‌هۆی کێشه‌ی خێزانییه‌وه رویان کردۆته ئه‌و جێگایه... به‌ڵام عه‌لی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌دڵ نییه چونکه شه‌وان چاودێری ئه‌و خانه‌یه ده‌کات و ده‌بینێت ههڵسو که‌وتیان له گه‌ڵ به‌ساڵاچووه‌کاندا باش نییه، بۆیه حه‌ز ده‌کات باوکی له‌و جێگایه بگوازێته‌وه، له هه‌مان کاتدا حه‌ز ناکات بیگوازێته‌وه چونکه باوکی چه‌ند رۆژێکی تر ده‌توانێت بژی... هه‌رچۆنێک بێت به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌که ئاگادار ده‌کاته‌وه که ههڵسو که‌وتی یاریده‌ده‌ره‌کان باش نییه، بۆیه ئه‌ویش سوپاسی ده‌کات... پاش گواستنه‌وه‌ی باوکی و گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌که‌یان عه‌لی بڕیارده‌دات هه‌موو هاوڕێکانی باوکی له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رێت، چونکه ده‌زانێت باوکی به‌وه زۆر دڵخۆش ده‌بێت... پاش گه‌یشتنیان بۆ گونده‌که‌و له‌دوای چه‌ند روداوێک، باوکیان کۆچی دوایی ده‌کات.