فلای بەغدا هێڵێکی ئاسمانی تایبەتی عێراقییە ، بارەگاکەی لە بەغدایە ، [٤] گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایە . هێڵی ئاسمانی لە ١٤ی ڕەشەمێی ٢٠١٧ دەستی بە کارەکانی کردەوە [٥] فلای بەغدا خاوەنی فڕۆکەی جۆری بۆینگ B737-700 B737-900ER، CRJ-200 و CRJ-900 کە تێکڕای تەمەنی فڕۆکەکە نزیکەی پانزە ساڵە. دوای هەڵوەشاندنەوەی بۆردە کۆنەکە، بەڕێوەبەرایەتی نوێ جارێکی دیکە کۆمپانیاکەیان ئاوەدانکردەوە. دروشمی کۆمپانیاکە بریتییە لە نرخی کەمتر... گەشتی زیاتر. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ یەکێتی ئەوروپا قەدەغە کران، ئەمەش بەهۆی نیگەرانی سەلامەتی. [٦]
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلای بەغدا تێدایە. |