فڕۆکەی بارھەڵگر

ڤۆڵگا-دنیپر An-124 ئامادەیە بۆ بارکردن

فڕۆکەی بارهەڵگر (بە ئینگلیزی: Cargo aircraft) فڕۆکەیەکە کە بە دوو باڵی جێگیرەوە دیزاین کراوە یان گۆڕدراوە بۆ هەڵگرتن و گوازتنەوەی بار نەک گەشتیارەکان. ئەم جۆرە فڕۆکەیە عادەتەن پێداویستیی گەشتیارەکانی تێدا نیە و بە گشتی دەرگایەکی گەورە یان زیاتر له دەرگایەکی هەیە بۆ بارکردنی بارە بازرگانی و سەربازیەکان.[١]

فڕۆکە بارهەڵگرەکان لەوانەیە بەکاربێن لەلایەن گەشتیارانی مەدەنی یان هێڵە ئاسمانیەکانی بارەوە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی بارەکانیان و هەروەها بەم شێوەیە لەلایەن کەسایەتیە تایبەتەکانەوە یان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی تاکەوە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و بازرگانی.[٢] [٣]

ئەو فڕۆکانەی کە بۆ گواستنەوەی بار دیزاین کراون زۆربەی کات تایبەتمەندیێکیان هەیە کە لە فڕۆکەی گەشتیاری و ئاسایی جیایان دەکاتەوە: لاشەی پان و بەرین و بەرز، باڵێکی بەرز بۆ ڕێگەدانی داگرتنی ئاسانی بارەکان بۆ سەر زەوی، چەندین چەرخ بۆ ڕێگەدان بە نیشتنەوە لە شوێنە ئامادەنەکراوەکان و کلکێکی بەرز بۆ ڕێگەدان بە بارکردن ڕاستەوخۆ بۆ ناو و دەرەوەی فڕۆکەکە.[٤]

پیشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «World Air Cargo Forecast» (PDF). Boeing. 2016.
  2. ^ Andrews and Morgan 1988, pp. 158–159.
  3. ^ Andrews and Morgan 1988, p. 157.
  4. ^ «2800+ new freighters to be added in the next 20 years, forecast finds». Cargo Facts. ٨ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.