فیلیپ کۆھن (لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە وەک گۆڵپارێز یاری دەکات لە خولی بۆندسلیگای نەمسا بۆ یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ. لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بۆ تیمی سویسرای خوار ٢١ ساڵان یاری دەکات.[١]
ئەو لە دینسلاکن، باکووری ڕاین-وێستفالیای ئەڵمانیا لەدایکبووە، دایکی لە لۆزانی سویسرا بووە و باوکی ئەڵمانییە.
لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٧، بەڕێوەبەری وەرزشی لایپزیگ لەوکاتەدا، ڕالف ڕاگنیک ڕای گەیاند کە کۆھن گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژوو دەکات ئەو کاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت لە ھاویندا کۆتایی پێدێت. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧، کۆن گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد تا حوزەیران ٢٠٢١ لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە. ھیچ یارییەکی بۆ یانەکە نەکرد.[٢][٣][٤]
لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٨، ڕێد بۆڵ سالزبێرگ ڕای گەیاند کە کۆھن گواستراوەتەوە لە لایپزیگەوە، کە یانەکان ھەردووکیان ھاوخاوەنن، گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد کە تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە یانەکە دەمێنێتەوە. لەبەر ئەوەی لیفێرینگ تیمی دووەمی ساڵزبۆرگە، ئەو دەتوانێت بۆ ھەردوو یانەکە یاری بکات وەک یاریزانێکی ھاوبەش.[٥] لەماوەی دۆستانەی پێش وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠، کۆھن لە یارییەکی تۆپی پێ یاریکرد لەنێوان سالزبێرگ و چێڵسی لە یاریگای ڕادی بۆڵ ئارینا، لە جێگەی سیکان ستانکۆڤیچ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەمدا. دوو گۆڵی لێکرا لەلایەن پێدرۆ و باتشوای و یارییەکە بە دۆڕاندنی ٥–٣ کۆتایی ھات.[٦][٧][٨][٩]
لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠دا بە خواستن گواسترایەوە بۆ یانەی سویسرا ویڵ.[١٠][١١]دوای ٣٣ یاری گەڕایەوە بۆ سالزبێرگ.
کۆھن نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کردووە لە خوار ١٥ بۆ خوار ١٨ ساڵ، پێش ئەوەی بڕیاری خۆی بگۆڕێت بۆ ھەڵبژاردەی سویسرا. یاری بۆ سویسرا دەکات لە ئاستی خوار ١٩ ساڵیدا. لەئێستادا یاری بۆ سویسرا دەکات لە خوار ٢١ ساڵان.[١٢]
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیلیپ کۆھن تێدایە. |