فێستیڤاڵی سیتگێس (بە ئینگلیزی: Sitges Festival) فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری سیتگێس لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، تایبەتە بە فیلمە خەیاڵیی و ترسناکەکان، کە بە یەکێک لە پێشەنگترین فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی جیھان دادەنرێت. فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و ھەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، بەزۆری لە سەرەتای مانگی ١٠یە.[١] شوێنی سەرەکی فێستیڤاڵی فیلمی سیتگێس دەکەوێتە ھۆتێل مێلیا سیتگێس (لە ناوچەی پۆرت دی ئایگوادۆلچ)، کە توانای وەرگرتنی ١٣٨٤ کورسی ھەیە.[٢] لە ساڵی ١٩٧١ەوە فێستیڤاڵەکە خەڵاتی بەخشیوە بە باشترین فیلم و ئەکتەر و سینەماکاران. گۆرێلا (بەشی فەرمی خەیاڵی) خەڵاتە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵەکەن. براوەی خەڵاتەکان لەلایەن لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتییەوە ھەڵدەبژێردرێن.[٣]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی سیتگێس تێدایە. |