فێستیڤاڵی فیلمی تێلوراید (بە ئینگلیزی: Telluride Film Festival) ناوی فێستیڤاڵێکی فیلمە کە ھەموو ساڵێک لە مانگی ئەیلوولدا لە ڕۆژی کرێکاران بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٤ بەڕێوەچوو و لەلایەن «ئەنجومەنی ھونەر و زانستە مرۆڤایەتییەکان»ی شاری تێلوڕاید ڕێکدەخرێت. لە ساڵی ٢٠١٣ فێستیڤاڵەکە بە زیادکردنی شوێنێکی نوێ و شانۆی وێرنەر ھێرزۆگ، یادی ٤٠ ساڵەی خۆی کردەوە.[١] فێستیڤاڵەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ وەستا، دوای ساڵێک لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکردەوە.[٢]