فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی ئەفریقا (بە ئینگلیزی: Africa International Film Festival) فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە نێجیریا بەڕێوەدەچێت.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٠ بە خولی یەکەمی لە پۆرت ھارکۆرت لە ویلایەتی ڕیڤەرز لە نەیجیریا دامەزراوە. کیس شیری، دامەزرێنەر/دەرھێنەری فیلمی «ئەفریقا لە وێنەیەکدا» بەڕێوەبەری ھونەری فێستیڤاڵەکەیە. جگە لە خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵەکە، خەڵاتی تایبەتی زیادە بۆ ھەڵبژاردنی بینەر و خەڵاتی دەستەی دادوەری فیلمی نایابیش ھەیە.[٣][٤]