فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھیندستان (IFFI) (بە ئینگلیزی: International Film Festival of India) لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە، و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ھیندستانە کە ساڵانە لە شاری گۆئای کەنار دەریاکان بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە ئاسیا دادەنرێت. خەڵاتی سەرەکی ئەم فێستیڤاڵە ناوی تاووسی زێڕینە.[١][٢] یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھیندستان لەلایەن بەشی فیلمەکانی حکوومەتی ھیندستانەوە بە پشتیوانی یەکەم سەرۆکوەزیرانی ھیندستان ڕێکخرابوو. فێستیڤاڵەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەم تا ١ی شوباتی ١٩٥٢ لە شاری مومبای بەڕێوەچوو، دواتر فێستیڤاڵەکە بردرایە چێنای، دەلھی، کەلکەتە و ترێڤاندرۆم.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی ھیندستان تێدایە. |