فێنۆسکەندیا

فێنۆسکەندیا (بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و نەرویژی؛ فێنۆسکەندیا؛ بە ڕووسی: Фенноскандия) یان نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا، نیمچەدوورگەیەکی جوگرافیاییە لە ئەورووپا کە بریتییە لە نیمچەدوورگەکانی کۆلا و سکاندیناڤیا، وڵاتی فینلاند و کەرێلیا.[١] لە ڕووی ئیدارییەوە ئەم نیچمەدوورگەیە کۆی خاکی سەرەکی فینلاند، نەرویژ و سوید و هەروەها پارێزگای مورمانسک، زۆرینەی کۆماری کەرێلیا و چەند بەشی باکووری پارێزگای لێنینگرادی ڕووسیا دەگرێتەوە.[٢]

ناوەکەی لێکدراوی دوو وشەی لاتینی Fennia (فینلاند) و Scandia (سکاندیناڤیا)یە.[٣] ئەم ناوە یەکەم جار لە لایەن زەویناسێکی فینلاندی بە ناوی ویلهێلم ڕەمسای و ساڵی 1898 ئاماژەی پێکراوە.[٤]

لەڕووی زەویناسییەوە ئەم ناوچەیە جیاوازە چونکە بەردەکانی گرانیتی ئارکیان و نایس و تا ڕادەیەکی زۆر کەمیش بەردی ئاهەکیان لەگەڵە، کە ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا تەواو جیاوازی هەیە.

دەستەواژەی لیکچووی فێنۆ-سکاندیناڤیا جاروبار وەک هاوتای فێنۆسکەندیا دەکار دەهێنرێ. هەردوو دەستەواژە لە زمانی ئنگلیزیدا ئاماژەن بۆ گرووپە سیاسی و کەلتوورییەکانی فینلاند و سوید، نەرویژ و دانمارک (دوایین وڵاتی ئاماژەپێکراو واتە دانمارک لەباری سیاسی و کەلتوورییەوە پیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ ئەوانی دیکە هەیە بەڵام وەک بەشێکی نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا هەژمار ناکرێ)، کە بەشێکن لە وڵاتانی باکووری ئەورووپا.

بۆ زانیاری زیاتر ئەو سەرچاوەیە بخوێننەوە

[دەستکاری]

Ramsay, W., 1898. Über die Geologische Entwicklung der Halbinsel Kola in der Quartärzeit. Fennia 16 (1), 151 p.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Cummings، Vicki (2014). The Oxford Handbook of the Archaeology and Anthropology of Hunter-Gatherers. Oxford University Press. p. 838.
  2. ^ «Status of moose populations and challenges to moose management in Fennoscandia». Alces. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ «Fennoscandia [fen′ō skan′dē ə]». Your Dictionary.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «Das geologische Fennoskandia und das geographische Baltoskandia» (PDF). Geografiska Annaler. 10: 119–139.