فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلەس

فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلەس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیلۆس ئانجلەس
پۆتانی شوێن٣٤°٣′٠″N ١١٨°١٥′٠″W
وێبگەhttps://www.lafd.org/
Map

فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلەس خزمەتگوزاری ئاگرکوژاندنەوە و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی تەکنیکی و خزمەتگوزاری کەرەستە مەترسیدارەکان و خزمەتگوزاری تەنگەتاوی پزیشکی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شاری لۆس ئانجلەس لە کالیفۆڕنیا دەکات.[١] فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس بەرپرسیارە لە نزیکەی چوار ملیۆن کەس کە لە ناوچەی کارگێڕی فەرمانگەکە دەژین کە ڕووبەرەکەی ٤٧١ میلی چوارگۆشەیە (١٢٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە).

فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس لە ساڵی ١٨٨٦ دامەزراوە و سێیەم گەورەترین فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک و فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شیکاگۆ. ھەندێک جار بە فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری لۆس ئەنجلس ناودەبرێت بۆ جیاکردنەوەی لە فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای لۆس ئەنجلس، کە خزمەتی ناوچە نایەکگرتووەکان و، لە ڕێگەی گرێبەستەوە، شارەوانییە یەکگرتووەکانی تری ناو پارێزگای لۆس ئەنجلس دەکات کە فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی تایبەت بە خۆیان نییە. فەرمانگەکە لە ئێستادا لەژێر فەرماندەیی سەرۆک کریستین کراولی دایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Welcome to the Los Angeles Fire Department». Lafd.org. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.