قەزای بەعاج | |
---|---|
![]() نەخشەی قەزای بەعاج لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای بەعاج بە ڕەنگی پەمەیی نیشان دراوە | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | بەعاج |
بوون بە قەزا | ١٩٧٣ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٨٬٣٥٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٢٢٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٥١ مەتر (٨٢٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ١٧٩٬٥٢٠ |
• چڕی | ٢١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | بەعاجی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)، عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای بەعاج (بە عەرەبی: قضاء البعاج، بە ئینگلیزی: Al-Ba'aj District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەعاجە.[٢] بەعاج ناحیەی قەحتانیەی بەشێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کوردە ئێزیدییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی بەعاج(ناوەند) و قەحتانیە.
سەبارەت بە ھۆکاری ناونانی بەعاج، خەڵک باسی ناوی شارەکەیان دەکەن، ھەندێکیش دەڵێن بەدەوییەکان بەو ناوچەیە دەڵێن (بەعج) کە زریانی تۆزاوی تیایدا زۆرە. وە لە گێڕانەوەیەکی تردا کە لە کۆندا بیرێک ھەبووە کە ھۆزەکان لە دەوری کۆدەبوونەوە، بۆیە لە ڕووداوێکدا کە ھۆزێک ھاتنە لای بیرەکە بۆ ئەوەی سوود وەرگرن لە ئاوی بیرەکە، بۆیە پیاوێکی مردوویان لە بنی بیرەکە بۆیە گوتیان: ئەمە بیری جەستەیە(ھذە بئر تبعج الأجساد)، لەم دەربڕینە ناوی (البعاج)ی وەرگرتووە. بەڵام بۆچوونێکیکە ئەو ناوە پەیوەندی بە سروشتی زەویەوە ھەیە، سەدەیەک لەمەوبەر ئەم زەوییە بۆ کشتوکاڵ گونجاو نەبوو و تووشی نەزۆکی بوو، کاتێک خاکی سەری گۆڕدرا بۆ فۆڕمی جیۆلۆجی. گۆڕانی شلەمەنی بەھۆی بارانەکانەوە سەریھەڵدا، و لەناکاو چاندنەکە دەرکەوت، زەوییەکە کە ڕووەک و لەوەڕگەکانی تێدا دەرکەوت(انبعج).
قەزاکە ھاوسنوورە و خاڵی پەڕینەوەیە لەگەڵ سووریا.[٤]
قەزای بەعاج ھاوسنووری ئەم شوێنانەیە:
شاری بەعاج دەکەوێتە رۆژئاوای شاری مووسڵ و لە باشووری چیای شنگال و لە سنووری نێوان عێراق و سووریا و لە لای سووریا لەگەڵ پارێزگای حەسیچە ھاوسنوورە. قەزای بەعاج چەندین کۆمەڵگە و گوندی تێدایە کە دیارترینیان بریتین لە کۆمەڵگەی رامبوس، ئەلجاغیفی، کۆمەڵگەی ئەلسەکەر، کۆمەڵگەی ئەلڕەسەڵا، تەل سەققی، ئەلنەوفەلی، حەمدانییە، ئوم الروس، الکەرعان، خوتلە السوغرا، ئەبو خوەیمە، المجفا، رکاب الطیر، السوجین، الشمالت، فەتحی الیوسف، جەلەمید، القابوسیە و چەندین گوندی تر کە باسیان لێ نەکراوە، لەگەڵ ناحیەی قەحتانیە.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێزە چەکدارەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی(الحشد الشعبی) قەزای بەعاجیان لە کۆنترۆڵی تەواوی داعش ڕزگارکرد.
سەدان عێراقی ئاوارە لە گەلی بەعاج بەدەست رێوشوێنەکانی حکومەتەوە دەناڵێنن، لەوانە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی قەزای بەعاج، وەک لە راپۆرتێکی ھیومن ڕایتس وۆچدا ھاتووە،کە ھێزە چەکدارە ناوخۆییەکان لە قەزای بەعاج، لە باکووری عێراق لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی کەسوکاری ئەندامانی ڕێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی”، ھەروەھا ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، “لە نێو ئەو ١٢ ھەزار دانیشتووی بەعاج کە ھێشتا لە کەمپەکاندان، مەزەندە دەکرێت لە سەدا ٢٠یان خزمێکی نزیکیان ھەیە کە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، بۆیە بەو فەرمانانە نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە. ئەگەر ھەریەکێک لە شێخەکان یان موختارەکان یاساکان بشکێنن و مۆر لەسەر ڕەزامەندی ئەمنی خێزانێک دابنێن کە توخمەکانی داعش لەخۆدەگرێت، ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستگیری دەکەن بۆ لێپرسینەوە.[٥]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |