قەزای داقووق | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء داقوق بە ئینگلیزی: Daquq District | |
وڵات | عێراق کوردستان |
ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
مەڵبەند | داقووق |
ژ.ناحیەکان | ٢ |
ژ.گوندەکان | ١٦١ |
بوون بە شارۆچکە | ١٩٨٩ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | عەبدولستار عەلی مەحموود |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٥٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٩٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٨ مەتر (٧٤٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٥٩ مەتر (١٬١٧٨ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١١٤ مەتر (٣٧٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ١٠٢٬٧٦١ |
• چڕی | ٥٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | داقووقی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان(کاکەیی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
قەزای داقووق یەکێکەلە چوار قەزای پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان لە عێراق(ناوچە جێناکۆکەکان)، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی داقووقە، ژمارەی دانیشتووانی پێھاتووە لە کورد و تورکمان و عەرەب.[٢][٣]
ئەم قەزایە لە دوو ناحیە پێکھاتووە:
ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی داقووقە:
قەزای داقووق ھاوسنوورە لەگەڵ؛
ڕووبەری ئەم قەزایە (٢٥٨١کم٢)یە لە (٢٤٫٩٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٠٫٥٨٪) عێراق پێکدەھێنێت.[٦]
دانیشتوانی ئەم قەزایە لە کورد، تورکمان و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٠٢،٧٦١)کەسە. لە (٦٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٠٫٢٤٪)ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.[٧][٨]
لەم سەردەمەدا بە تایبەت لە دوای ساڵی (١٨٥١)ەوە، کە دەوڵەتی عوسمانی دەستی گرتەوە بەسەر ئەیالەتی شارەزووردا، یەکە کارگێڕییەکانی تێدا چەسپاند، لەم کاتەدا یەکەی ناحیە نەبوو لە یەکەی کارگێڕی عوسمانیدا، یەکەی قەزا فرە ناوەند بوون. لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩) قەزای کەرکووک یەکێ لە ناوەندەکانی شاری داقووق بوو.
لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە، ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. لەم بەروارەوە ناوی داقووق لە یەکە کارگێڕییەکاندا نەما.
لە دوای ساڵی ١٨٩٠ز چەندین گۆڕانکاری کارگێڕی لە سنوورەکەدا ڕوویدا. ناوی سنجاغی شارەزوور گۆڕدرا بە سنجاغی کەرکووک، ناحیەی داقووق لە سنووری قەزای کەرکووک ھاتە کایەوە.[٩]
یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.
لەم قۆناغەدا داقووق وەک ناحیە لە سنووری قەزای کەرکووکدا مایەوە.
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١١]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٢]
لەم قۆناغەدا ناحیەی داقووق لە سنووری قەزای کەرکووکدا مایەوە.
کەشوھەوای گەرمی ناوچە نیمچە وشکەکان لە ناوچەکەدا زاڵە.[١٧] تێکڕای پلەی گەرمی ٢٢ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٥ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە.[١٨] تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٣٦٢ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ٩٢ ملیمەتر باران دەبارێت، وشکترین مانگی حوزەیرانە کە ١ ملیمەتر باران دەبارێت.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)