قەزای دووبز | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء الدبس بە ئینگلیزی: Dibis District | |
وڵات | عێراق کوردستان |
ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
مەڵبەند | دووبز |
ژ.ناحیەکان | ٣ |
ژ.گوندەکان | ١٢٥ |
بوون بە قەزا | ١٩٧٦ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | حەسەن عەبد جبوری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٧٦١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٤٢ مەتر (٧٩٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٨٤ مەتر (٦٠٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ١٢٢٬٠٤٦ |
• چڕیی شاری | ٤٤٫٢٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٤٫٦ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | دووبزی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی. |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
قەزای دووبز قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی دووبزە. نزیکەی ٢٥ کم لە باکووری شارۆچکەی حەویجەیە، لە باکوورەوە قەزای دەشتی ھەولێر و قەزای کۆیە، لە باشوورەوە قەزای حەویجە، لە رۆژھەڵاتەوە قەزای کەرکووک، لە ڕۆژاواوە بە قەزای مەخموورە. قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ وەک گوندێکی بچووک دامەزراوە، دواتر کراوە بە ناحیەیەکی لاوەکی، پاشان فراوانتر بووە و بووە قەزا. [٢]
ڕووبەری قەزای دووبز لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوەندی شارۆچکەکەدا سەد ھەزار دۆنمە و ژمارەی دانیشتووانی (٩٥٬١٦٦) و ژمارەی گوندەکانی زیاتر لە ٦٥ گوند تێدەپەڕێنێت.
قەزای دووبز زۆرینەیەکی کوردن لە ناوەند و باکووری قەزای دووبز نیشتەجێیە و زۆرینەی دانیشتوانی قەزاکە لە ھۆزی ساڵەحیین، عەرەبەکان زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکانی باشوور پێکدەھێنن، تورکمانەکان کەمینەیەکن لە ناحیەی پردێ. ناحیەی پردێ کورد و تورکمانن. ناحیەی سەرگەڕان زۆرینەی کوردی ھەیە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب. ناحیەی ناوەندی دووبز زۆرینەی کوردی تێدایە کە کەمایەتی عەرەب و تورکمان و مەسیحی.[٣]
قەزای دووبز خاوەنی وێستگەیەکی کارەبای غازە کە ١٢٠ مێگاوات بەرھەم دەھێنێت و وزە بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکات، جگە لە بوونی کێڵگە نەوتییەکان، لەوانە (بای حەسەن، باکوور، باشوور، و سەرلۆ). قەزاکە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت بۆ تێپەڕبوونی ڕووباری زێی بچووک.
ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی دووبزە.
قەزای دووبز ھاوسنوورە لەگەڵ؛
ڕووبەری ئەم قەزایە (١٧٦١کم٢)یە لە (١٧٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٠٫٤٪) عێراق پێکدەھێنێت.[٦]
دانیشتوانی ئەم قەزایە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدانی پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٢٢،٠٤٦)کەسە. لە (٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٠٫٢٩٪)ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.[٧][٨]
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٩]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]
لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[١٥]
ئەم قەزایە سێ ناحیەی ھەیە:
ناحیە | دانیشتوان لە ٢٠٠٨ |
---|---|
ناوەندی دووبز | ٢٩٬٦٩٦ |
پردێ | ٥٣٬٤٧٢ |
سەرگەڕان | ١١٬٩٩٨ |
سەرجەم | ٩٥٬١٦٦ |
کەش و ھەوای گەرم و وشکە.[١٨] تێکڕای پلەی گەرمی ٢٣ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٦ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە. تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٤٢٦ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ١٠١ ملیمەتر باران باریوە، وشکترین مانگیش مانگی ئەیلول باران باریوە کە ١ ملیمەتر دەبارێت.[١٩]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)