لانتووری | |
![]() | |
دەرھێنەر | ڕەزا دورمیشیان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڕەزا دورمیشیان |
نووسین | ڕەزا دورمیشیان |
کاست | نەوید محەممەدزادە، مریەم پالیزەبان، باران کۆسەری |
مۆسیقا | کەیھان کەڵھوڕ |
وێنەگری سینەمایی | ئەشکان ئەشکانی |
دەستکاری | ھایدە سەفی یاری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٤ی ٢ی ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ١٠٩ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
داھات | ٦ ملیار تمەن |
لانتووری (بە فارسی: لانتوری) فیلمێکی ئێرانییە. بەرھەمی ساڵی ٢٠١٦یە لە نووسین و دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ڕەزا دورمیشیان، لانتووری لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بەشداری کرد و توانی خەڵاتێک بەدەست بھێنێت و لانتووری توانی ڕیکۆردی داھاتی یەکەم ڕۆژی سینەمای ئێران بشکێنێت بە دەستخستنی ١٤٠ ملیۆن تمەن کۆبکاتەوە تەنھا بە بونی نمایش لە ٢٠ پەردەی سینەما،[١] بەڵام دوای ماوەیەکی کەم فیلمەکانی فرۆشیار و سڵاو مۆمبای ڕیکۆردەکەیان شکاندەوە[٢]
لانتووری گروپێکی تاوانکاری چوار نەفەریە کە سەرکردەکەیان ناوی پاشایە و دەکەوێتە خۆشەویستی کچێکی ڕۆژنامەوانەوە بە ناوی مریەم، مریەم بە دوای وەرگرتنی ڕازی بوونی لێخۆشبونە لەو بنەماڵانەی کە کەسێکیان لێکوژراوەو دەیانەوێت حوکمی قەساس (جێبەجێکردنەوەی سزا وەکو تاوان) لەسەر تاوانبار جێبەجێ بکەن، لە دوای وەڵامی نەرێنی مریەم بۆ پاشا پاشا بڕیارەکەی پێ قبوڵ ناکرێت و ھێرشێکی دڕندانە دەکاتە سەر مریەم، چیرۆکی فیلمەکە بە شێوازێکی ناھێڵیە و لە زمانی تاوانبارەکانەوە دەگێڕدرێتەوە و کەسانێکی دیکە ڕای خۆیان لەسەر ڕوداوەکان دەڵێن ھەریەکەو دیدگای تایبەتی ھەیە لەسەر ڕوداوەکە ھەندێکیان پێیان وایە پاشا و گروپەکەی کەسانێکن کە وەک و خوێنمژ وان لە نێو کۆمەڵگادا و بە تەواوەتی دڕندەن ھەندێکیشیان پێیان وایە پاشا و گروپەکەی کەسانێکی لەو جۆرە نین و لە ناخەوە پاکن و ئەوەی کاریگەری لەسەر خراپبونی ئەو تاقمە ھەبووە خراپی خودی کۆمەڵگا بووە
بە بیانووی پیشاندانی خراپییەکانی نێو کۆماڵگای ئێرانی ڕێکخراوی حەوزەی ھونەری، فیلمەکەی قەدەغە کرد و فیلمەکە بۆ خوار ١٦ ساڵ بە نەگونجاو دیاری کرا، بەو ھۆیەشەوە لانتووری بێبەش بوو لە بەشێکی زۆری سینەما گرنگەکان لە نێویشیاندا سینەمای پەردیسی ئازادی کە بە یەکێک لە ھەرە گرنگترین سینەماکان دادەنرێت لە ئێران،[٣] باران کۆسەری لە دیدارێکدا لە بەرنامەی سی و پێنجدا ڕایگەیاند: کە لانتووری بەرەو پێشچوونێکی زۆر باشە لە سینەمای ئێراندا. پێموابوو ئەویش وەکوو فیلمی "تووڕە نیم" بە تەواوەتی ڕادەگرن[٤]
لانتووری پڕبینەرترین فیلمی سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بوو[٥]، بینەرێکی زۆر شەیدای بینینی بوون یەکێک لە ھۆکارەکانی پڕبینەری لانتووری قەدەغە کردنی فیلمی پێشتری ڕەزا دورمیشیان بوو کە زۆربەی خەڵک تامەزرۆی بوون بەڵام ھەرگیز نەیاندی بۆیە ترسیان ھەبوو قەدەغە بکرێت فێستیڤاڵی فیلمی فەجر تاکە ھەل بێت بۆ بینینی.
لەبارەی لانتووریەوە ڕای جیاواز زۆر ھەیە ھەندێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە فیلمێکی تایبەتە و ھەندێکیان پێیان وایە زیاد لە پێویست گەورەکراوە