لانک یان بێشک تەختەخەوێکی ساوایە کە مناڵ تێیدا دەنوێت یان ژیر دەبێتەوە. ڕادەژێنرێت بەڵام نەبزۆکە.[١][٢] لانک بۆ مناڵی ساوا و مناڵی گچکەش بەکاردێت. ھەروەھا ئامانجی دیکە ھەن لە بەکارھینانی لانک ،کە بریتین لە ژیربوونەوە پاراستنی مناڵ و بەربوونە و کەوتن.
لانک بریتیە لە پەرەستاندنێکی مێژوویی نوێی بۆ پاراستنی ئەو مناڵانەی کە توانی ڕاوەستانێیان ھەیە.
شێوەی لانک کە وە قەفەسێک دەچێت کە ڕێ لە مناڵ دەگرێت کە بەرببێتەوە و لەنێو لانکدا دەیھێڵێتەوە.
لانکی کوردان جودایە لەگەڵ لانکی وڵاتانی ڕۆژئاواێ ،بەوەی لانکی کوردی مناڵ دەبەستێتەوە بەشێوەیەکی توندوتۆڵ کە بە ھەموو جۆرەک لە جولەی دەخات ،ناتوانێت ھیچ جولەیەک بکات تەنانەت تاتوانێت دەستیشی بجولێنێت. لانک ڕادەژێندرێت ھەتا مناڵ خەوی لێدەکەوێت زۆرجار مناڵ لایلایەشی بۆ دەکڕێت تا خەوی لێبکەوێت.
بەکارھینانی لانکی کوردی تا ڕادەک کەمی کردووە ،چونکە زیانی تەندروستی ھەن بۆ مناڵ و کۆمەڵەک جێگرەوەی نوێ پەیدابوون کە دایباب دەتوانن پشتی پێببەستن بۆ مناڵەکانیان
مناڵ بۆ میزکردنیش بلور(بلور)ی بۆ بەکاردێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لانک تێدایە. |