لاولاو

لاولاو

لاولاو، لاولاوە یان لەولاو (بە ئینگلیزی: Convolvulus) ناوی چەند جۆر گیایە بە قەد دار و لق پۆپی دەوروبەردا ھەڵدەچن. لە ڕابردوودا بۆ دەرمان کەڵکی لێ وەرگیراوە.

جۆرەکانی لەولاو

[دەستکاری]
لاولاوی سێ ڕەنگ
  • لەولاوی دایی
  • لەولاوی باخی
  • لەولاوی ئاوی (لەولاوی سەرئاو)
  • لەولاو چەرمگ (سپی)
  • لەولاو زەردە

لە شێعردا

[دەستکاری]

نالی دەڵێ:


لەولاوێکە لەولاوە بەئەم لاوە کشاوە !؟

ئەو سیلسیلەوا میشگی خەتا نێوی نراوە
پڕ پێچ و شکەن، خەم بەخەم و، حەڵقەکراوە
لەولاوێکە لەولاوە بەئەم لاوە کشاوە؟
یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژدا ڕژاوە؟


قانع دەڵێ:

لاولاو پێچ ئەخوا بە کەبووتەری
شەوق ئەدا لە بورج بەرزی ئەخزەری

سەرچاوە

[دەستکاری]

گوڵنامەی کوردی