لایتکۆین (LTC یاخود L) دراوێکی ئەلکترۆنی نێوان دوو کەسە (peer-to-peer) و پرۆژەی سۆفتوێرێکی کراوەیە کە بڵاوکرایەوە لەژێر ڕێگەپێدانی MIT/X11. لایتۆکین دراوێکی زووی ئاڵت کۆین بوو، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دەستی پێکرد.[١] لە وردەکاری تەکنیکیدا، لایتکۆین بە نزیکەی ھاوتای بیتکۆینە.
تا ٢٠١١، ماینین کردنی بیتکۆین بەزۆری دەکرا لەسەر (GPU). ئەمەش دڵەڕاوکێی دروست کرد لای ھەندێ بەکارھێنەران کە بەربەستێکی گەورە ھەیە لەبەردەمیاندا، و چیتر سەرچاوەکانی CPU بەسەرچوون و بێ بەھابوون بۆ ماینینگ کردن. بەکارھێنانی کۆد لە بیتکۆین، دراوێکی جێگرەوەی نوێ دروست کرد بە ناوی Tenebrix (TBX). تێنێبریکس جێگای قۆناغەکانی SHA-256 گرتەوە کە لە شێواز و ئەلگۆریتمی ماینین کردنی بیتکۆین بەکار دەھاتن و بە بەکارھێنانی ھاوکێشەی سکریپت.[٢] ئەوەش بە تایبەتی دیزاین کرابوو لە ٢٠٠٩ بۆ ئەوەی بە گونجاوی کار بکات لەگەڵ چیپەکانی ASIC و FPGA.[٣] ئەمەش ڕێگە بە تێنێبریکس دەدات کە پشت ببەستێت بە GPU، و سود ببینێت لە سەرچاوەکانی سی پی یو کە بەردەستن بۆ ماینینگ کردنی بیتکۆین. تێنێبریکس خۆی پرۆژەیەکی سەرکەوتوو بوو بۆ دراوی ئەلکترۆنی زوو کە جێگای بیتکۆینی گرتەوە لەگەڵ خەڵاتکردن (کە ئەمەش وا دەکات پارەیەکی بێ سنوور بەردەست بێت).[٢] لەگەڵ ئەوەشدا، گەشەپێدەران بڕگەیەکیان لە کۆدەکەیا داناوە کە ڕێگە دەدات ٧٫٧ ملیۆن تی بی ئێکس بەدەست بھێنن بۆ خۆیان بە بێ ھیچ خەرجییەک، کە ئەمەش لەلایەن بەکارھێنەرانەوە ڕەخنەی لێگیرا.[٤] بۆ ئەم بابەتە، چارلی لی، کارمەندێکی گۆگڵە کە دواتر بوو بە بەڕێوەبەری ئەندازیاری لە کۆین بەیس.[٥] وەشانێکی جێگرەوەی دروست کرد بۆ تێنێبریکس پێی دەوترێت فەیربریکس (FBX).[١] لایتکۆین ئەلگۆریتمی ماینینی سکریپتی وەرگرت لە فایربرکس. بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ بەردەست خستنی پارەی سنووردار لە بیتکۆین، لەگەڵ ھەندێ گۆڕانکاری.
چارلی لی لایتکۆینی بڵاوکردەوە لە ڕێگەی بەکارھێنەرێکی سەرچاوەی کراوە لەسەر گیت ھەب (GitHub) لە ٧ تشرینی یەکەم، ٢٠١١. تۆڕی لایتکۆین چوە ڕاستەوخۆ لە ١٣ تشرینی یەکەمی ٢٠١١.
ئەوە کۆدی سەرچاوەی کرێدەری بیتکۆین کۆر بوو، جیاواز بوو بە پلەی یەکەم بەھۆی کەمبوونەوەی کاتی دروستکردنی بلۆک (٢٫٥ خولەک)، زیادبوونی زۆرترین ژمارەی دراوەکان، ئەلگۆریتمێکی جیاوازی ھاشکردن (scrypt، لەبری SHA-256)، و GUIیەکی کەمێک دەستکاریکراو.
لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٣، نرخی لایتکۆین بەرزبوونەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کە بریتی بوو لە بەرزبونەوەی ١٠٠٪ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.[٦]
لە مایسی ٢٠١٧، لایتکۆین بوو بە یەکەم دراو لە ٥ بەرزترین دراو (بە ڕیزبەندی ھەبوونی مارکێت) لە دراوە ئەلکترۆنییەکان کە جیاکردنەوەی شایەت حاڵ (Segregated Witness) بەکاربھێنێت. دواتر لە مایسی ھەمان ساڵدا، یەکەم گواستنەوەی تۆڕی ڕووناکی تەواو بوو لەسەر لایتکۆین. بە گواستنەوەی ٠٫٠٠٠٠٠٠٠١ لایتکۆین لە زیورخ بۆ سان فرانسیسکۆ لە ماوەی کەمتر لە یەک چرکەدا.
لە ٢٠٢٠، پەیپاڵ توانای ئەوەی بۆ بەکارھێنەران زیاد کرد کە لایتکۆینی وەرگیراو بکڕن لەگەڵ بیتکۆین، ئیتەریوم و بیتکۆین کاش کە ناتوانرێت ڕابکێشرێت یاخود خەرج بکرێت وەک بەشێک لە تایبەتمەندی کریپتۆ.[٧][٨]
لە ئەیلوولی ٢٠٢١، ھەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە لەسەر پێگەی گلۆب نیوس وایر (ئینگلیزی: GlobeNewsWire) و ھاوبەشی نێوان لایتکۆین و واڵمارتی ڕاگەیاند. ئەمەش وای کرد نرخی لایتکۆین زیاد بێت بە نزیکەی ٣٠٪، پێش ئەوەی کە بزانرێت ھەواڵەکە فێڵکردنە.[٩] لە شوباتی ٢٠٢٢، لایتکۆین سەرمایەی بازاڕی گەیشتە ٨٫٧ ملیار دۆلار.
لە مایسی ٢٠٢٢، نوێکردنەوەی MWEB (Mimblewimble Extension Blocks) بە فەرمی چالاک کرا لەسەر تۆڕی لایتکۆین وەک سۆفت-فۆرک. ئەم نوێکردنەوەیە بژاردەی ئەوەی بەخشی بە بەکارھێنەران کە گواستنەوەی نھێنی لایتکۆین بکەن، کە بڕی نێردراو تەنیا دەزانرێت لەنێوان نێردەر و وەرگر[١٠] ھەروەھا لە بەکارھێنانەکانی کریپتۆ لە بوارەکانی گازینۆی ئۆنلاین.[١١]
لایتکۆین جیاوازە لە بیتکۆین لە ھەندێ شتدا:
بەھۆی بەکارھێنانی لایتکۆین لە ئەلگۆریتمی سکریپت، ئامێرەکانی (ASIC و FPGA) دروست کران بۆ ماینین کردنی لایتکۆین کە زیاتر ئاڵۆزن بۆ دروستکردن و گرانترین بۆ بەرھەمھێنان لەوانەی کە بیتکۆین کە SHA-256 بەکاردەھێنێت.
کاتێک باسی لایتکۆین دەکرێت وەک ڕێگایەکی پارەدان، لە ڕۆژانی سەرەتادا پەیوەندی ھەبوو لەگەڵ بیتکۆین بۆ شێوازەکانی پارەدان و درێژکردنەوە. ھەرچەندە ڕەنگە ھەر کەسێک وا ھەستبکات کە شێوازی پارەدانی لایتکۆین لەگەڵ بیتکۆین ھاوشێوەیە، بەڵام دەرکەوتووە کە لە ئێستادا پەیوەندییەکی کەم ھەیە لە نێوان شێوازی پارەدانی لایتکۆین لە بەرامبەر بیتکۆین، ئەم شێوازانە بەپێی کات جیاوازیان زیاتر دەبێت.