لوومپەنپڕۆلتاریا دەستەواژەیەکە کە بۆ یەکەم جار لە لایەن کارڵ مارکس و فریدریش ئێنگڵس لە ساڵانی ١٨٤٠ەکان بۆ دەستەیێک لە چینی کرێکاران بەکارھات، کە لەوەناچێت ھیچ کاتێک بگاتە ئاستی ئاگاداری چینایەتی و لەبەر ئەمەش توانایی بەرھەمھێنانی کۆمەڵایەتی لەدەستداوە.[١][٢] ئەم چینە کۆمەڵایەتییە پێکھاتووە لە دزەکان، سواڵکەرەکان، ھەرزەکارەکان و ھتد.
دوای تێپەڕبوونی سەددەیەک ئەوا دەستەواژەکە بەچڕی لەلایەن حیزبی سۆسیالیست دێموکراتی ئەڵمانی بەکاردەھات. لێنین و ترۆتسکی شوێنی قسەکانی مارکس کەوتن لەبارەی لوومپەنپڕۆلتاریایییەکان، لەبەرامبەردا ماو تسی تۆنگ بۆچوونی جیاوازی ھەبوو کە دەکرێت لوومپەنپڕۆلتاریا ڕێکبخرێنەوە بەبوونی سەرکردەیەکی باش.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |