لویسا دیۆگۆ | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | Tete Province، مۆزامبیک | ١١ی نیسانی ١٩٥٨
پیشە | ئابووریناس، سیاسەتوان |
پەروەردە | Eduardo Mondlane University، قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژھەڵات و ئەفریقا، University of London |
ئەندامی حیزبی | FRELIMO |
ئەندامی | Council of Women World Leaders |
خەڵاتەکان | تایم ١٠٠، Order of Eduardo Mondlane, 2nd class |
لویسا دیاس دیۆگۆ (لە دایکبووی ١١ی نیسانی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسیی مۆزامبیکە. لیوسا لە ماوەی ١٧ی شووباتی ٢٠٠٤ تاوەکوو ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بووە سێیەمین سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک. ئەو بەر لەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران ئەوا لە پۆستی وەزیری پلاندانان و ئابووری بوو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ شووباتی ٢٠٠٥.[١] ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک.[٢][٣]
لویسا دیۆگۆ بەشی ئابووری لە زانکۆی ئێدواردۆ مۆندلانی تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٣. دواتر لەساڵی ١٩٩٢، ماستەری لە ئابووری داریی بەدەستهێناوە لە زانکۆی لەندەن. ئەو ئەندامی حیزبی بەرەی ئازادی مۆزامبیکە، کە پارتێکی چەپی ناوەندە. ئەو لە ئێستادا، ئەندامە لە یانەی مەدرید،[٤] دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان، هەروەها ئەندامیشە لە ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، ئەنجومەنێکە ژنە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرەکانی جیهانی لە خۆ کۆکردۆتەوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لویسا دیۆگۆ تێدایە. |