لۆ ڕوەکێکی بۆنخۆشە لە تیرەی چەترییەکان کە بە شێوەی خۆڕست لە کێوساندا دەڕوێ. قازانجی دەرمانیی زۆری ھەیە و کالسیۆمی زۆری تێدایە. لە کوردەواریدا وەکوو خۆراکی ئاژەڵان بە کار دێت. بێسارانی لە شێعرێکدا ئاماژە بە ئەم گیایە دەکا و دەڵێ:
سوورە ھەراڵە و چنوور و شەوبۆ
گوراڵە و مەرزە و وەرکەمەر و لۆ
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |