لۆران فابیوس

لۆران فابیۆس

لەدایکبوون
فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی
پیشەوه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو


لۆران فابیۆس له دایک بووی ٢٠ی ئووتی ١٩٤٦، له شاری پاریس، یه‌کێک له سیاسه‌توانانی فه‌ر‌انسه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌یه له پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی فرانسوا ئۆلاند دا. ناوبراۆ له ساڵی ١٩٧٤ به‌م لاوه ئه‌ندامی پارتی سوسیالیسته، نوێنه‌ری هه‌ریمی سان-ماریتیم بووه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٧٨ تا ١٩٨١ دا و له ساڵی ٢٠٠٢ به‌م‌لاوه ژماره‌یه‌ک به‌پرسایه‌تی حکوومی هه‌بووه، وه‌زیری بودجه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٨١ تا ١٩٨٣، وه‌زیری پیشه‌سازی و توێژینه‌وه له ١٩٨٣ تا ١٩٨٤ و له هه‌مان ساڵ دا بوو به سه‌رۆک وه‌زیر تا ئه‌و کاته‌ی چه‌په‌کان شکستیان هێنا له ١٩٨٦ دا. دوای هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی دووباره‌ی میتێران و سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی چه‌په‌کان له ١٩٨٨ دا هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و تا ١٩٩٢ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر به جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیدا.

له ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ سه‌رۆکی گرووپی سوسیالیسته‌کان بووه له ئه‌نجومه‌نی گشتی فه‌رانسه‌دا. له ساڵی ٢٠٠٠ دا بوو به وه‌زیری ئابووری، بازرگانی و پیشه‌سازی له نێۆ حکوومه‌ته‌که‌ی لیۆنێل ژۆسپان دا.

ژیاننامه

[دەستکاری]

لۆران فابیۆس، کوڕی ئاندرێ فابیۆس(١٩٠٨-١٩٨٤)، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌شکه‌نازی، و خاتوو لوویز مورتیمێر(١٩١١-٢٠١٠)ی ئه‌مریکی‌یه. دواتر، لۆران فابئۆس له که‌لیسای کاتولیکی نوتێر-دام-دۆ-گراس دۆ پاسی‌ شاری پاریس‌دا غوسڵی پاکی دراوه و بووه به مه‌سێحی.

ناوبراو له خوێندێنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له ١٩٧١ تا ١٩٧٣، دا خوێندویه‌تی.

هه‌ڵویستی سیاسی

[دەستکاری]

له بۆاری دیپلۆماتیک دا، فابیۆس شوێن که‌وتووی هێڵی فرانسوا میتێران بووه. دژی ئاپارتاید له ئافریقای باشوور دا وه‌ستاوه‌ته‌وه. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا لایه‌نگری له مافی مرۆڤ ده‌کا.

پوسته‌کانی له پارتی سوسیالیست دا

[دەستکاری]
  • ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
  • ١٩٧٧: ئه‌ندامی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی ١ (فرانسوا میتێران)
  • ١٩٧٨: نوێنه‌رایه‌تی گشتی پارتی سوسیالیست
  • ١٩٧٨: سکرتێری یاسایی گرووپی سوسیالیست له ئه‌نومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی
  • ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگه‌ینه‌کان و قسه بێژ
  • ١٩٨١-١٩٨٦: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
  • ١٩٨٦-١٩٨٨: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی خوێندن
  • ١٩٨٨-١٩٩٢: سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیست
  • ١٩٩٣-٢٠٠٢: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
  • ٢٠٠٢-٢٠٠٥: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
  • ٢٠٠٦-٢٠٠٧: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
  • له ٢٠٠٩ به‌م لاوه: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی

سه‌رچاوه

[دەستکاری]