لۆری ھۆڵدن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Laurie Holden | |
![]() | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | Heather Laurie Holden |
باوک | گلێن کۆربێت |
دایک | Adrienne Ellis |
خوشک و برا | Christopher Holden |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | جیم کاری |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | زانکۆی مەکگیل، زانکۆی کۆڵۆمبیا، UCLA School of Theater, Film and Television، University of California, Los Angeles |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٠ |
ھیزەر لۆری ھۆڵدن (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩[١]) ئەکتەر و بەرھەمھێنەر و چالاکوانی مافی مرۆڤی کەنەدی-ئەمریکییە. ھۆڵدن لە لۆس ئەنجلۆس لەدایکبووە و لە تۆرۆنتۆ گەورە بووە،[٢][٣] ھۆڵدن خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیە لە ئەمریکا و کەنەدا.[٤] دوای ئەوەی دایک و باوکی، ئەکتەرەکان گلێن کۆربێت و ئادرین ئێلیس، جیابوونەوە، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەر مایکل ئەندەرسۆن کرد. پاشان لۆری کاتەکانی لە نێوان لۆس ئەنجلۆس و تۆرۆنتۆ دابەش کرد.
ھۆڵدن یەکەم ڕۆڵی فیلمی وەرگرتووە کاتێک منداڵێکی بچووک بووە.[٥] لە تەمەنی ھەرزەکاریدا لە پێشبڕکێی مۆدێلکردنی ڕوخساری ساڵ لە تۆرۆنتۆ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و ڕۆڵێکی بچووکی وەک چاودێری منداڵ لە فیلمی کۆمیدی ئەندەرسۆنی پشووە جیاکراوەکان (١٩٨٦)دا پێدرا.