لۆکی | |
---|---|
کەسایەتیی جیھانی سینەماییی مارڤڵ | |
![]() تۆم ھیدڵستن بە دەرکەوتنی کارەکتەری لۆکی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ | |
یەکەم دەرکەوتن | تۆر (٢٠١١) |
وەرگیراوە لە | لۆکی لە لایەن ستان لی |
سازکراوە لەلایەن | |
بەرجەستەکراوە لەلایەن |
|
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوی تەواو |
|
ناوە خواستراوەکان |
|
نەژاد | زەبەلاحی بەستەڵەک |
ڕەگەز | گۆڕان |
پێگە |
|
ئەندامێتی |
|
چەک |
|
خێزان | |
بنەچەک | جۆتنهایم |
نەتەوە | ئەزگاردی |
لۆکی ڵافیسۆن،[١] بە ناوە ھەڵگیراوەکەی لۆکی ئۆدنسۆن، و نازناوەکەی خودای ئازار ناسراوە،[٢][٣] کەسایەتییەکە لە لایەن تۆم ھیدڵستن لە زنجیرە فیلمەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵدا ڕۆڵی گێڕاوە و لەسەر کەسایەتییەکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە.
ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]وە، کەسایەتییەکە کەسایەتییەکی دووبارەبووی گرنگی جیھانی سینەماییی مارڤڵە. کەسایەتییەکە لە شەش فیلمی زنجیرەکە دەرکەوتووە، وەک تۆر، تۆڵەستێنەکان، تۆر: جیھانی تاریک، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا، تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یارییەکە، و لە لۆکی، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆی دیزنی+ کە سەرنجدەخاتە سەر کەسایەتییەکە، دەرکەوتووە و وابڕیارە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی چی ئەگەر...؟ دەربکەوێت.[٥] کەسایەتی لۆکی ژمارەیەک تایبەتمەندی و چیرۆکی بە درێژایی پەنجا ساڵی کەسایەتییەکە مارڤڵدا وەرگرتووە. وەک لە کۆمیکەکاندا، لۆکی خراپەکار بووە لە MCU، چەندین جار ھەوڵی دەستگرتن بەسەر زەوی و ئاسگاردی داوە، و ھاوپەیمانی لەگەڵ خراپەکاری بەھێزتردا بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی ئەنجامداوە. ئەو ددژمانیەتییەکی تایبەتی بۆ برا ھەڵگیراوەکەی سۆر ھەیە، و بەناوبانگە بە ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ سۆر و ئەوانی تر و پاشان ناپاکی کردن لێیان، و گەڕانەوە لە مردن. لە پێشکەوتنەکانیدا بەدرێژایی فیلمەکاندا، ئەو کەمتر سووپەرڤیلەن بوو و زیاتر ئەنتیھیرۆ بوو.