ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
ئەم زانیاریدەرە بەشێک لە لیبرالیزم |
لیبرالیزم |
---|
دەروازە:سیاسەت |
ئازادڕەوی (لیبڕالیزم) و پێشکەوتووخوازی لە ئیسلام دا لەلایەن ئەو موسوڵمانانەوە دانراوە کە بەرهەمێکی بەرچاویان نووسیوە لەسەر بیری ئازادڕەوانە لەڕێی دووبارە شیکردنەوە و چاکسازی لە تێگەیشتن و مامەڵەی ئیسلامی.[١][٢] بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتیانە زۆرجار وەك ئیسلامی پێشکەوتووخواز (الإسلام التقدمي) ناودەبرێت و هەندێك ئیسلامی پێشکەوتوخواز و ئیسلامی ئازادڕەو بە دوو جوڵانەوەی جیاواز دادەنێن.[٣]
ڕێساکانی ئیسلامی ئازادڕەو یان پێشکەوتووخواز بەندە لەسەر شیکردنەوە و دووبارە شیکردنەوەی دەقی ئیسلامی باو (قورئان) و نووسراوەکانی دی (وەك فەرموودەکان) لە ڕێی پرۆسەیەکەوە بەناوی (اجتهاد).[٤] ئەمە دەکرێت لە کەمترین ئازادیەوە بۆ زۆرترین ئازادی بگۆڕدرێت.[٤] بۆیە لە دەرئەنجام دا، موسوڵمانە ئازادڕەوەکان/پێشکەوتووخوازەکان دەکرێت شیکردنەوەیەکی هێمای بۆ ئایەتەکانی قورئان بکەن یان تەنانەت پشتگوێشی بخەن.
زۆرێك لە موسوڵمانە پێشکەوتووخوازەکان دەگەرێنەوە بۆ بنەماکانی سەردەمی (أمة) و بۆ نیازێکی ڕەوشتی و فرەیی بابەتەکان لە قورئان دا.[٥] خۆیان دووردەخەنەوە لە هەندێك شیکردنەوەی نەریتی و کەم ئازادانەتری یاساکانی ئیسلام کە پێیان وایە بەپێی کلتوور دامەزراون و هیچ کردارییەکی جیهانی نییە، جۆڵانەوە چاکسازییەکە تاکپەرستی (توحيد) وەك بنەما بەکاردێنێت بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگە، بناغەی زانیاری ئایینی، مێژوو، مێتافیزیك (لەدەرەوەی سروشت)، جوانناسی، ڕەوشت، کۆمەڵگە، ئابووری و سیستەمی جیهانی.[٦]
ئەم جوڵانەوانەی ناو ئیسلام هەوڵ دەدەن چاکسازی لە تێگەیشتنی موسوڵمانان بکەن لەسەر ئیسلام نەك جیاکردنەوەی موسوڵمانان لە ئیسلام. بەم شێوەیە باوەڕیان بە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلامە وەك (العقيدة الإسلامية) و (أركان الإسلام). موسوڵمانە ئازادڕەوەکان باوەڕیان وایە کە ڕوانینەکانیان تەواو ڕێکە لەگەڵ وانەکانی ئیسلام دا و جیاوازی سەرەکیان لەگەڵ موسوڵمانێکی خۆپارێزدا لەسەر جێبەجێ کردنی بنەما سەرەکیەکانی ئیسلامە لە شێوە ژیانی نوێ دا.[٧]
موسوڵمانە ئازادڕەوەکان جەخت لە لێکدانەوەی تاکەکەسی دەکەنەوە بۆ قورئان و ڕەوشت لە جێگەی جەخت کردنەوە لە لێکدانەوەی وردی قورئان. ئەم بۆچوونە پێشینەی هەیە لە دابونەریتی سۆفی و ئیسلامی سۆفی دا.[٨][٩]
ئەم ڕوانگە چاکسازیە وای لە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان کرد ڕەخنە لە زۆربەی کارەکانی موسوڵمانە توندڕەوەکان بگرن بەتایبەتی کردەوەی تیرۆرستی (تۆقاندن). ئەو ڕەخنە و ناڕەزاییە نەرمانەی موسوڵمانە ئازاڕەوەکان زۆرجار دووچاری هێرش بۆتەوە لەلایەن ڕەخنەگرە ڕۆژئاوایەکان (زۆر بەدیاریکراوی ئەو ڕۆژئاواییانەی جەخت لە بوونی "ململانێی شارستانیەکان" دەکەنەوە.)
موسوڵمانە ئازادڕەوەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی کە بنەماکانی ئازادڕەوەکان ناکۆکۆییان نییە لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام دا بەوەی کە ئازادڕەوەکان پەیڕەوەی ئەمانە دەکەن:
وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ
وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (٧٩) مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (٨٠)
رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ إِنْ يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِنْ يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (٥٤)
وَبِالْحَقِّ أَنْزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (١٠٥) وَقُرْآَنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا (١٠٦) قُلْ آَمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا (١٠٧)
ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥)
وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (٤٠) وَلَمَنِ انْتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ (٤١) إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٢) وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (٤٣)
وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا (٧٠)
وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٢٩) وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠)
المساواه بين الجميع ويقرها الإسلام في قولة: يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (سورة الحجرات)
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ
وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦)
سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ فَإِنْ جَاءُوكَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ وَإِنْ تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَنْ يَضُرُّوكَ شَيْئًا وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٤٢) سورة المائدة وأيضا: إِذْ دَخَلُوا عَلَى دَأوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَى بَعْضُنَا عَلَى بَعْضٍ فَاحْكُمْ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَى سَوَاءِ الصِّرَاطِ (٢٢) سورة ص. وأيضا: يَا دَأوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ (٢٦)
بنەما پەسەندکراوەکان بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن موسوڵمانە ئازادڕەوەکان، ئەمانەن:
بە درێژای سەدەی نۆزدەهەم و بیستەم بەهۆی گۆڕانە نۆێکانی کۆمەڵگە و زیادبوونی پێشبینیەکان موسوڵمانە ئازادڕەوەکان بڕیاریان دا بە دووبارە شیکردنەوەی قورئان. ئەمە تەنها ئەو موسوڵمانانەی دەگرتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتە ئیسلامیەکان دا دەژیان،[١٠] و ئەو موسوڵمانانە خۆیان بە (ئازادڕەوەکان، پێشکەوتووخوازەکان یان چاکسازیخوازەکان) ناودەنێنن. لە جیاتی ئەوەی کە ئازادڕەوەکان کارنامەیکی دیاریکراویان هەبێت و لەسەری برۆن، ئەم دەستانە چەندین مەرج و بۆچوونیان هەیە کە لەگەڵ شیکردنەوە باوەکانی موسوڵمانە خۆپارێزەکانی ناوچە جیاوازەکان دا ناگونجێت. هەرچەندە ڕێکەوتنێکی تەواو نییە لە نێوان بۆچوون و دیگەی موسوڵمانە ئازادڕەوەکان دا بەڵام لەسەر هەندێك بابەت ڕێکدەکەون و تەبان، ئەوانیش بریتیین لە: ١- دووبارە شیکردنەوەی قورئان (الاجتهاد)
٢- یاساکانی مرۆڤ
٣- بۆچوونی یەکسانی نێوان ژن و پیاو
٤- سیکۆلاریزم (عەلمانییەت)
٥- پەسەندکردن (لێبووردەیی) و ناتوندوتیژی
٦- پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەی زانستی و سیکۆلاری موسوڵمانە ئازادڕەوەکان گومانیان هەیە لە دروستی زانیاری و زانستە ئیسلامیەکان (بەوانەشی کە ناویان ئابووری ئیسلامی و زانستی ئیسلامە)، ئەوان بە جیاواز دەیبینن لە زانیاری و زانستە سەرەکییەکان کە دەکرێت لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ بکرێت. هۆکاری ئەم بۆچونە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە زۆربەی ئیسلامیە لیبڕاڵیەکان خۆیان سیکۆلارن (عەلمانیین) و ئامادەگییەکی زیاتریان هەیە بۆ متمانەکردن بە ڕەوتی زانستی وە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارانە تەنها بە هەنگاوێکی پروپاگەندە و نادروست دەزانن لەلایەن موسوڵمانە خۆپارێز و موسوڵمانە سیاسیەکانەوە.[١٩]
ئیسلامی نادەسەڵاتدار:
١- لە ئەمریکای باکوور
٢- لە ڕوسیا و یەکێتی وڵاتە سەربەخۆکان
٣- لە ئەورووپا موسوڵمانە چاکسازیخوازەکانی بەڕیتانیا.
"موسوڵمان خۆی بەدەستەوەداو بۆ خودا بۆ تاکپەرستی، پەیمانی داوە بە گوێڕایەڵی کردنی، بێتاوانە لە هاوەڵ پەیداکردن بۆ خودا و ئەو کەسانەی وا دەکەن، ئەوەی جۆرە ئازادییەکی دەوێت کە تەنها یاسای (ئازادی تەواو) بەسەریدا دەچەسپێت، ئەوەی فەرمانڕەواییەکی نەفامانە و داگیرکەرانەی دەوێت، ئەوا ئەو کەسە یاخییە لە یاسای خودا و موسوڵمان نییە. ئەوەی جیاوازی نێوان موسوڵمان و کافر ڕەت دەکاتەوە کە لە ئایین دا باس کراوە و داواکاری ئازادییەکە بەبێ هیچ سنووردارکردنێکی ئایینی (الشريعة إسلامية)، بەبێ یاسا تایبەتەکانی ئافرەت و فەرمانی چاکە کردن و دوورکەوتنەوە لە خراپە و ڕەوابوونی جەنگ کردن لە پێناو خودادا ئەوا لە ئیسلام لایداوە و موسوڵمان نەماوە، لە خودا داپاڕێینەوە بۆ لێخۆشبوون. وە ئەوەی دەڵێت "موسوڵمانی ئازادڕەو" نابەجێیە و دەبێت داوای تۆبە (لێخۆشبوون) لە خودا بکات لەسەر ئەو بۆچوونانە بۆی بەدروستی ببێتە موسوڵمان."[٢٠]
دەستەواژەی "موسوڵمانی ئازادڕەو" دروستکراوی "ڕۆژاوا"یە و لە ڕاستی دا ئەو جۆرە ناونانە بوونی نییە و ئەوانەشی ئەو بۆچونانەیان هەیە "لە بنەما سەرەکیەکانی ئایینی ئیسلام دوورکەوتونەتەوە لەژێر کاریگەری جیهانی ڕۆژئاوادا".
ئەوانەی خۆیان ناوناوە ئیسلامی ئازادڕەو بەرهەمێك یان بۆچونێکی نوێیان نییە، چونکە ئازادی و مافەکانی تاکەکەس لە یاساکانی ئایینی ئیسلام دا باس کراوە. ئەوان دەیانەوێت بەهۆی بانگەشەکانیانەوە بۆ ئازادی بیروڕا و دەربرین لە یاساکانی ئایینی ئیسلام (الشريعة) وەرگەرێن و هەڵەکانی موسوڵمانان بەکاربهێنن بۆ خزمەت کردن بە بۆچونەکانی خۆیان.
By the ninth and tenth centuries...
{{cite journal}}
: نرخی |issn=
بپشکنە (یارمەتی) p.48
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیبڕالیزم و پێشکەوتووخوازی لە ئیسلام تێدایە. |