لیلی ڕاینھارت | |
---|---|
لەدایکبوون | لیلی پۆلین ڕاینھارت ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ کلیڤلاند، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٠–ئێستا |
لیلی پۆلین ڕاینھارت (بە ئینگلیزی: Lili Pauline Reinhart؛ لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە.[١] بە ڕۆڵگێڕانی بێتی کووپەر لە زنجیرەی درامای ھەرزەکارانی ڕیڤەردەیڵی سی دەبلیوو (٢٠١٧–ئێستا) و ئانابێڵ لە فیلمی درامای تاوانی کۆمیدیای ڕەشی لۆرین سکافاریای فێڵبازان (٢٠١٩) ناسراوە. لە ٢٠٢٠دا، ڕۆڵی گرەیس تاونی لە فیلمی دڵە کیمیایییەکاندا گێڕاوە، کە لە ڕۆمانی دڵە کیمیایییەکانمان وەرگیراوە، کە ئەویش لەلایەن کریستاڵ سادەرلاند نووسراوە.
لیلی شوێنکەوتووی ئایینی مەسیحییە[٢] مەشقی تێبیری دەکات و ڕاھێنان دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ساڕێژکەرێکی ڕێیکی.[٣] ڕاینھارت لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا تووشی خەمۆکی بووە.[٤] ھەروەھا تووشی دڵەڕاوکێ و شێوەتێکچووییی لەش بووە.[٥] لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا خۆی وەک دووڕەگەزخواز ئاشکرا کرد.[٦]
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوە(کان) |
---|---|---|---|---|
٢٠١١ | لیلیت | لیلیت ویڵسن | [٧] | |
٢٠١٢ | تەکانی دەست نا بەڵکو خنکان | ئەیمی | [٨] | |
٢٠١٣ | پاشاکانی ھاوین | ڤیکی | [٨] | |
گیبسنبێرگ | کاتی کۆلەنەر | [٩][١٠] | ||
کۆتاییی ھەتاھاتایی | لیلی وایت | [٨][١١] | ||
٢٠١٦ | خاتوو ستیڤنس | مارگۆ جێنسن | [٨][١٢] | |
دراوسێی باش | ئاشلی | [٨][١٣] | ||
٢٠١٨ | گالڤیستن | تیفانی | [٨][١٤] | |
٢٠١٩ | فێڵبازان | ئانابێڵ | [١٥][١٦] | |
فریشتەکانی چارلی | ئەینجڵ ڕێکروت | کامیۆ | [١٧] | |
٢٠٢٠ | دڵە کیمیایییەکان | گرەیس تاون | ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | [١٨][١٩] |
٢٠٢٢ | جێنیفەر لۆپێز: نیوەی کات | خۆی | بەڵگەفیلم؛ کلیپی چاوپێکەوتن | [٢٠][٢١] |
سەیری ھەردوو ڕێ بکە | ناتالی | ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | [٢٢][٢٣][٢٤] |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوە(کان) |
---|---|---|---|---|
٢٠١٠ | ساینتاستیک! | لیا | لە ئەڵقەی: «چیلکەکان و بەردەکان» | [٢٥] |
٢٠١١ | یاسا و فەرمان: یەکەی قوربانییە تایبەتەکان | کۆرتنی لەین | لە ئەڵقەی: «گەشتوانە ونبووەکە» | [٢٥] |
٢٠١٤ | ڕزگاربوون لە جاک | ھێتەر بلومەیێر | ٦ ئەڵقە | [٢٦] |
٢٠١٥ | کۆکد | مارگرێت پاکسن | فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی | [٢٦] |
٢٠١٧–ئێستا | ڕیڤەردەیڵ | ئێلیزابێت «بێتی» کووپەر | ڕۆڵی سەرەکی | [٢٧] |
٢٠٢٠ | یەک جیھان: پێکەوە لە ماڵەوە | خۆی | ئەڵقەی تایبەت | [٢٨] |
سیمپسۆنەکان | بێلا-ئێلا (دەنگ) | لە ئەڵقەی: «ھەشت ساڵە بێزاوییەکان» | [٢٩] |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوە(کان) |
---|---|---|---|---|
٢٠٢٢ | بە ئەنقەست لەگەڵ جەی شێتی | خۆی | لە ئەڵقەی: «لیلی ڕاینھارت لەسەر: ژیان لەگەڵ دڵەڕاوکێ و پێدانی مۆڵەت بە خۆت بۆ ھەستکردن بە ھەموو ھەستەکانت» | [٣٠][٣١] |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیلی ڕاینھارت تێدایە. |