لە فەلسەفەدا، لێھاتوویی و بەدیھاتوویی یان قووە و فیعل[١] جووتێک بنەواشەی لە نزیکەوە لێکگرێدراون کە ئەرەستوو بۆ شیکردنەوەی بابەتگەلێک وەکوو جووڵە، ھۆدارێتی، ڕەوشت و کارئەندامناسی لە بەرھەمەکانیدا بە کاری ھێناون.[٢]
لێھاتوویی یا قووە، لەم تانوپۆیە، ئەگەڕێتەوە بۆ ھەر چەشنە «ڕێتێچوویی» و «بۆلواوی»یەک کە بۆ شتێک دەست بدات. بە زمانێکی تر، لێھاتوویی ئەوەیە کە نەھاتبێتە دی بەڵام لێی بوەشێتەوە یان بگونجێت کە بێتە دی. ئەرەستوو زۆرتر گرنگی بە ڕێتێچووییگەلێک ئەدا کە لە ھەلومەرجی گونجاودا بێ زۆرلێکردن و دەستتێوەردانی دەرەکی، خۆیان بێنە دی و ھیچ شتێک نەتوانێت ڕێگەیان پێ بگرێت.[٣]
بە پێچەوانەی لێھاتوویی، بەدیھاتوویی یان فیعل ئەو جموجووڵە یان ئەو چالاکییەیە کە نیشاندەری پێکھاتنی ڕێتێچویی و بۆلواوییەکە.[٤]
بە قسەی ئەرەستوو گۆڕان ھەمیشە لێھاتنێکە کە ھاتووەتە دی و ھەمیشە چوونە لە قووەوە بۆ فیعل.[٥] «بوون» ھەندێ جار شیاوی بەدیھاتنە و ھەندێک جاریش بەدی ھاتووە. بۆ وێنە، خاک لێی دێت ببێت بە گۆزە یان ڕێی تێ ئەچێت ببێت بە گۆزە، کەواتە خاک بە قووە گۆزەیە، ھەر کە گۆزەکەر کردی بە گۆزە، ئیتر بە فیعلیش گۆزەیە.[٦]
{{cite book}}
: Cite has empty unknown parameter: |isb
n=
(help)