لە پشت چاکە و خراپەدا | |
---|---|
سەرناو | Jenseits von Gut und Böse |
Subtitle | Vorspiel einer Philosophie der Zukunft |
کاری وەرگیراو | Sketch of a new esthetic of music |
بابەتی سەرەکی | ڕەوشت |
لە پێش | وەھای گوت زەردەشت |
لە دوای | ڕەگەزناسی ئەخلاق |
چەشن | فەلسەفە، وتار |
دانەر | فریدریش نیچە |
وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
زمان | زمانی ئەڵمانی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦ |
Full work available at URL | https://www.projekt-gutenberg.org/nietzsch/jenseits/jenseits.html |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
لە پشت چاکە و خراپەدا (بە ئەڵمانی: Jenseits von Gut und Böse) پەرتووکێکی فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچەیە کە لە ساڵی ١٨٨٦ بڵاوکراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لەسەر بیرۆکەکانی پەرتووکی پێشووی وەھای گوت زەردەشت بنیات نراوە و فراوانتریان دەکات و لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەتر و مشتومڕتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.[١]
نیچە لە زستانی ١٨٨٥–١٨٨٦دا لە نووسینی تەواو بوو و ناردی بۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کریندەر لە لایپزیگ بەڵام ڕەتکرایەوە، پاشان ناردی بۆ چاپخانەی کارل دۆنکەر لە بەرلین و لەوێش ڕەتیانکردنەوە چاپی بکەن، بۆیە بە خەرجییەکانی خۆی بڵاویکردەوە لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناومان لە لایپزیگ. لە ماوەی دە مانگی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەرتووکەکە، تەنیا ١١٤ دانەی لێ فرۆشرا.
نیچە لە پەرتووکەکەیدا ھێرش دەکاتە سەر فەیلەسوفەکانی ڕابردوو و تاوانباریان دەکات بەوەی کە ھەستێکی ڕەخنەگرانەیان نییە و پەسەندکردنی کوێرانەیان بۆ پۆستولاتی مەسیحی لە ڕەوشتدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لە پشت چاکە و خراپەدا تێدایە. |