لەشفرۆشی لە کووەیت

لەشفرۆشی لە کووەیت نایاسایییە،[١][٢] بەڵام باوە.[٣][٤] زۆربەی لەشفرۆشەکان خەڵکی دەرەوەی وڵاتن.[٣]

بەرپرسانی یاسا زۆربە لەشفرۆشەکان وەدەر دەنێن یان ئەوان ناچار دەکەن پێش ئازادبوون «بەڵێنی کرداری چاک» واژوو بکەن. زۆربەی خاوەنکارانی لەشفرۆشی، بە گرتن مەحکووم دەکرێن.[٥] ھەندێک ڕاگەیەندراو لەبارەی وەرگرتنی بەرتیل لە قەحبەخانەکان و ئاگادارکردنەوە بۆ ھێرشەکانی داھاتوو لەلایەن پۆلیسەوە ھەیە.[٤]

نەتەوە جۆراوجۆرەکانی لەشفرۆشەکان و کۆنترۆڵی ئەوان لەلایەن گەوادەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کووەیت دەبینرێت، کە بریتین لە فلیپینییەکان لە پارێزگای ئەحمەدی، ئیتیۆپییەکان لە پارێزگای حوولی، ھیندییەکان، سریلانکییەکان و بەنگلادێشییەکان لە پارێزگای فەروانیە و بەشێک لە سالمیە. ھیندییەکان و چینییەکان لە ناوەندە کڕینەکانی سالمیە ئیش دەکەن.[٣] ھەروەھا لەشفرۆشانی عەرەب و ئەورووپی لەو وڵاتەدا بوونیان ھەیە.[٣][٤]

دەگوترێت کە قەحبەخانەکان لە جەھرا، حوولی، جلیب شیووخ، سالمیە، فەحیحیل، فینتاس و جابریە بوونیان ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Legal Status of Prostitution by Country». ChartsBin. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 January 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ «Women's Anti-Discrimination Committee Hears Replies to Experts' Questions From Bhutan, Kuwait» (بە ئینگلیزی). United Nations. 22 January 2004. لە 22 January 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب پ ت «Prostitution trade thrives in Kuwait». Africa Sustainable Energy & Environment Platform (بە ئینگلیزی). 21 June 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 January 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا ب «HIV-infected citizen warns of 'imported prostitutes' - Kuwait has over 1,000 AIDS cases». Kuwait Times. 18 October 2015. لە 22 January 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Newman, general ed. Graeme R. (2010). Crime and punishment around the world. Santa Barbara, Calif.: ABC-CLIO. p. 308. ISBN 978-0313351334.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]