لەکریمۆسا (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

« لەکریمۆسا »
گۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە
ناوی ئینگلیزیLacrymosa
بڵاوبوونەوە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ (2006-09-25)
تۆماربوونئەیلوولی ٢٠٠٥ – ئازاری ٢٠٠٦، سیاتڵ، واشینگتن،  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشنسیمفۆنیک مێتاڵ
ماوە٣:٣٧
بڵاوکەرەوەتۆمارەکانی وایند-ئەپ
گۆرانینووسئەیمی لی، تێری باڵسامۆ، ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
زمانئینگلیزی

لەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نووسراوەتە. گۆرانییەکە نووسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی ڕێی بچووک نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ میی بچووک تاکوو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو.[١]

ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا.

پشتێنە و تۆمارکردن

[دەستکاری]

لەکریمۆسا لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نووسراوەتە و لەلایەن دەیڤ فۆرتمانەوە دەرھێندراوە.[٢] دەیڤد کامپبێڵ، کە پێشووتر مۆسیقای بۆ گرووپەکە نووسیوەتەوە و کاری لەگەڵ کردوون، ڕابەرایەتی ئۆرکێسترایەکی ٢٢ پارچەیی کردووە بۆ گۆرانییەکە. کۆرسی میلینییەم ڕیزبەندی گۆرانییەکەیان بێژاوە:

کۆرسی میلینییەم پێشووتر لەسەر ئەلبومی کەوتووش کاریان لەگەڵ گرووپەکە کردووە. دەنگەکانی لی و ئۆرکێسترا و کۆرسەکە لە کڵێسایەکی بچووکدا تۆمارکراوە لە سیاتڵ، واشنتن.[٣][٤] لە چاوپێکەوتنێکدا، لی ئەوەی خستە ڕوو کە ھەمووان داوای کارێکی تێکەڵی ئەو و مۆتسارتیان کردووە.[٣] ئەو ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو ھەردەم ویستویەتی وەشانێکی مێتاڵی گۆرانیی لەکریمۆسای مۆتسارت دەربکات. ئەو وتی کە ئەلبومی دەرگا کراوەکە «کاتی ئەوە بوو، [کاتی] تاقیکردنەوەی [ئەو] شتە نوێیانە بوو کە پێشتر بوێری ئەوەم نەبوو تاقییان بکەمەوە.»[٥] لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ھەواڵەکانی VH1، لی بە شێوەیەکی فراوانتر ھاندەری گۆرانییەکەی خستە ڕوو:

لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٤دا لەگەڵ ھەواڵەکانی ئێم تی ڤی، ئەیمی لی ئەوەی خستە ڕوو کە گۆرانی بۆ فیلمێکی نوێ بە ناوی مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە دەنووسییەوە.[٧] ئەو ڕاشیگەیاند کە دەرھێنەرانی فیلمەکە دەورێکی بچووکیان پێ بەخشیوە، «ئەوان [وتیان]، 'دەتەوێت ڕۆڵێکی بچووک بگێڕیت؟'، منیش [وتم]: 'بەڵێ! بھێڵن بمرم. ئەمەوێت کەسێک بم کە دەکوژرێت.' بۆیە باوەڕ ناکەم ئەوە ڕووبدات.»[٧] ئەو دواتر ئەوەشی خستە ڕوو کە گۆرانیی «لەکریمۆسا» بە ڕەسەنی بۆ فیلمەکە نووسرابووەوە، بەڵام نەکرایە ناوییەوە.[٨] بەھەرحاڵ، بەپێی دەرھێنەرەکان، نە لی و نە گرووپەکە داوایان لێکراوە کە گۆرانی بۆ فیلمەکە بنووسنەوە.[٩] گۆرانییەکی تریش نووسرابووەوە بۆ فیلمەکە، بەڵام ڕەتکرابووەوە بەھۆی دەنگە تاریکەکەیەوە.[٨] ھەرچۆنێک بوو، لی وتی کە ئەوانە شتی «باشتر بوون [بۆ دەرگا کراوەکە[١٠]

لەکریمۆسای وەشانی ئێڤەنێسنس بە ئینگلیزی بە Lacrymosa دەنووسرێت، کە لە ناوە ڕەسەنەکەیەوە وەرگیراوە (Lacrimosa) کە بە واتای «فرمێسکاوی» دێت بە زمانی لاتینی.[١١] ھەروەھا ناوی ئەم تراکە ناوێکی زانستیی جۆرێکی پەپوولەیە بە ناوی کەتۆکالا لەکریمۆسا، کە ناسراوە بە «باڵ فرمێسکاوی.»[١٢] ئەم جۆرە پەپوولەیە بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە لەسەر لۆگۆ و کەڤەری ئەلبومی قوربانیی شیریندا دەردەکەوێت.[١٣] کورتەیەکی لەکریمۆسا لە تیزەرێکی ڤیدیۆیی بۆ دەرگا کراوەکە داندرابوو.[١٤][١٥]

ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان

[دەستکاری]
گۆرانییەکە بە ڕەسەنی لەلایەن ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارتەوە نووسراوەتەوە.[١٦]

بەپێی پەڕەیەکی نۆتەی مۆسیقی کە لەلایەن ئاڵفرێد میوزیکەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر ماڵپەڕی Musicnotes.com، «لەکریمۆسا» پارچەیەکی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، و پۆست-گرەنجە کە بە «کاتیی ئاسایی» داندراوە لە تێمپۆیەکی خاودا بە ٤٨ لێدان لە خولەکێکدا.[١٧] ھەرچەندە لەکریمۆسا ڕەسەنەکەی مۆتسارت لە مەودای ڕێی بچووک (دی-ماینەر) نووسراوەتەوە، تێری باڵسامۆ و ئەیمی لی گۆڕیویانە بە میی بچووک (ئی-ماینەر).[١٧] ئەو ئامێرانەی لەو گۆرانییەدا بەکارھاتوون پێکھاتوون لە پیانۆ، گیتار، کەمان، و تەپڵن. لەم گۆرانییەدا، تۆماری دەنگی لی لە نزمترین نۆتەی سی٣ دەست پێ دەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٥. دەنگی کۆرسەکان لە نزمترین نۆتەی سی٢ دەست پێ دەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٤.[١٧] لە ڕووی ھۆنراوەیییەوە، گۆرانییەکە دەربارەی لێکجیابوونەوەیەکە، وەک ھەندێک لە دێڕەکانی ھۆنراوەکە دەری دەخات: «و من تۆمەتبار بکە، / تاوانەکانت ئازاد بکە، ئازیزم، / نامەوێت ئێستا بتگرم خۆشەویستم.»[١٨]

دەیڤد کامپبێڵ نوێنەرایەتی ئۆرکێسترایەکی کرد بۆ گۆرانییەکە

ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتی کە لەکریمۆسا پێکھاتووە لە گۆرانییەک کە لی لەخۆدەگرێت لەکاتی گریان بەسەر پیانۆیەکی مەزندا بە سۆزێکی زۆرەوە.[١٩] بەپێی ڕەخنەداری IGN ئێد تامپسن، ئەم گۆرانییە دەنگەکەی ئێڤەنێسنس و لی دەدات لە یەک و ئەو بەشەی ھۆنراوەکە پێک دێنێت کە ئەمەیە: «من ناتوانم خۆم بگۆڕم. ئەم جارەش نا، درۆ ناکەم تا لە نزیک تۆوە بمێنمەوە، و لەم ژیانە کورتەدا کات نییە بۆ دەستبەسەربوون، خۆشەویستییەکەی من بەس نەبوو.»[٢٠] یەکێکی تر لە ڕەخنەگرەکان بە ناوی دانیێل بۆدوا ئاماژەی بەوە دا کە لەکریمۆسا لە دەنگدا لە گۆرانیی ھانتدی گرووپەکە دەچوو، کە لە ئەلبومی کەوتوودا ھەیە. ئەو ئاماژەشی بەوەدا کە «کۆرۆسە ترسناکەکەی پشتێنەی گۆرانییەکە و کەمانەکان گوێگر دەنێرنە ژینگەیەکی کڵێسایی گۆتیکییەوە.»[٢١] جیم فاربەری دەیڵی نیوز وتی کە گۆرانییەکە ھاوشێوەی دەنگی گرووپێکی ئارت ڕۆکی ١٩٧٠کانە بە ناوی ڕێنێسانس.[٢٢] ئاندرێی فاریسازی کریستیانیتی تودەی وتی کە گۆرانییەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە فیلمی نارنیاوە نەبووە و ھەر گۆرانییەکی تری لێکجیابوونەوەیەکی تاڵ بووە.[١٨]

پێشوازی ڕەخنەدار

[دەستکاری]

لێدانە پشتێنەیییە ئەلیکترۆنییەکان، پارچەی ئامێرە تەلدارە سیمفۆنییەکان و گیتاری سەخت ھەموو [لە گۆرانییەکەدان]. بەڵام ئەمجارە، ئێڤەنێسنس یەک ھەنگاو بەرەوپێشتر چوو: ئەوان تراکێکی کۆرسی پشتێنەیییان زیادکرد، کە ھێمای ڕووناکی و تاریکی بەخشی و گۆرانییەکەی ھێندەی تر ترسناک کرد.

–ئێد تامپسنی ئای-جی-ئێن لەکاتی لێدوان لەسەر لەکریمۆسا.[٢٠]

لەکریمۆسا بە گشتی بە شێوەیەکی باش وەڵام درایەوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە. ئێد تامپسنی IGN وتی کە خۆشترین گۆرانی لە ھەموو ئەلبومەکەدا لەکریمۆسایە.[٢٠] دۆن کەیی ماڵپەڕی بڵابەر ماوت وتی کە ھەرچەندە گۆرانییەکە «تاقیکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش» بووە، شێوەی زیاتر لە دەرخستنی توانا و پیشاندانی سەرنج بۆ ھونەرەکان دەچوو، وەک لەوەی لە گۆرانییەکی ڕاستی بچێت.[٢٣] دانیێل بۆدوا وتی کە گۆرانیی لەکریمۆسا یەکێکە لەو گۆرانییانەی ئەلبومەکە کە تێیدا «دەنگە نایابە کلاسیکییەکەی لی تێدا دەردەکەوێت.»[٢١] دەستکاریکەرێکی نیویۆرک تایمز وتی کە تەنانەت بە «ستانداردی ئەلبومەکەش» لەکریمۆسا گۆرانییەکی قەشەنگ بووە.[٢٤] سپەتنیکمیوزیک وتیان کە گۆرانییەکە باشترینە لە ئەلبومەکەدا و ڕیتینگێکی ٤٫٥ـیان پێدا لە پاڵ گۆرانیی «گود ئینەف.» ئەوان وتیشیان کە کۆتا دوو گۆرانیی ئەلبومەکە سەرنجڕاکێش نین بە ھۆی جیاوازییانەوە.[٢٥] پۆستمیدیا نیوز وتیان کە «لی نۆتەی قەشەنگ دەپێکێت لە لەکریمۆسادا، کە خاوەندارێتی کۆرسێکی تۆقێنەر دەکات.»[٢٦] جۆردان ڕیمەری زە دەیڵی پرینستۆنیان دەستخۆشی لە لی کرد و وتی کە لەکریمۆسا و کلاود ناین باشترین ئاوازدانانەکانی بوون.[٢٧] جۆن ھوودی مایامی نیوز تایمز چیرۆکێکی دروستکرد لە سێ گۆرانیی ئەلبومەکە: «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت پیاوێکی دوورخستەوە، لەکریمۆسا ھێشتییەوە، و کلاود ناینیش ئاگاداری کردەوە کە چی تر بەخێرنایەت.»[٢٨] جووست مێلێسی ماڵپەڕی فۆک! لەکریمۆسای بەراوردکرد بە کارەکانی ویتن تێمپتەیشن و نایتویش.[٢٩]

براندن بەتلەری سینێما بلێند ڕەخنەی گرت و وتی کە لەکریمۆسا «خراپترین گۆرانیی سەر دەرگا کراوەکەیە. تێکەڵەیەکی لەکریمۆسا بە دەنگە پشتێنە ناخۆشەکەیەوە لەگەڵ گۆرانیی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بێزارکەر، کە لی بۆ نزیکەی پێنج خولەک تێیاندا دەگری.»[٣٠] ڕەخنەگرێکی ئۆڵتراساوند ئاماژەی بەوەدا کە بێھێزترین تراکەکانی سەر ئەلبومەکە پێکھاتبوون لە «لەکریمۆسا»، «شاژنی بەفرە سپی»، «لەدەستدانی کۆنترۆڵ»، و «وەک تۆ.»[٣١]

نمایشی ڕاستەوخۆ

[دەستکاری]

گرووپەکە گۆرانییەکەی لە نمایشێکی ڕاستەوخۆدا پێشکەشکرد لە گەشتی دەرگا کراوەکەدا. لە کۆنسێرتێکدا کە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەنجام درا، گرووپەکە گۆرانیی «لەکریمۆسا»یان پێشکەشکرد. بۆ ئەم نمایشە، لی تی-شێرتێکی مۆر، تەنوورەیەکی ڕەش و پووتی ڕەشی لەبەردابوو.[٣٢] ئەوان ھەروەھا لە ھۆڵی ھامەرشتاین لە نیویۆرک لە ساڵی ٢٠٠٦دا گۆرانییەکەیان پێشکەشکردبوو.[٣٣] لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ گرووپەکە کۆنسێرتێکی تایبەتییان ئەنجامدا لە نیویۆرک سیتی و لەوێ گۆرانییەکەیان پێشکەشکرد.[٣٤][٣٥] ئەوان دووبارە گۆرانییەکەیان پێشکەشکردەوە لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە پۆرتۆ ئەلێگری، بەڕازیل.[٣٦]

کەسایەتییەکان

[دەستکاری]

لە تێبینییەکانی سەر ئەلبومی دەرگا کراوەکە وەرگیراوە.[٢]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «لەکریمۆسا (گۆرانی)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧.
  2. ^ ئ ا ب The Open Door (liner notes). Evanescence. Wind-up Records. 2006.{{cite AV media notes}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: others in cite AV media (notes) (بەستەر)
  3. ^ ئ ا Harrington، Richard (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Another 'Door' Opens for Amy Lee». The Washington Post. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. ^ «Listen To Two New Tracks From Evanescence's Album 'The Open Door'». SonyBMG.com.au. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «Amy Lee gets it off her chest». The Sydney Morning Herald. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  6. ^ Bottomley، C. (٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). «Evanescence: Amy Lee Explains the New Songs». VH1 News. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا D'Angelo، Joe؛ Moss، Corey (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤). «Evanescence's New Sound Is Reminiscent Of ... Evanescence». MTV News. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا Reesman، Bryan (تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «The Essence of Evanescence». Metal Edge. Vol. ٥٢, no. 11. لاپەڕە ٥–١٠. ISSN ١٠٦٨-٢٨٧٢. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ «Wardrobe closed to Evanescence singer». The New Zealand Herald. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤. لە ٢ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  10. ^ Lee، Amy (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥). «A Bunch Of Stuff!!!». EvBoard.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Cawley، Kevin (ed.). «Lacrimosus». Latin Dictionary and Grammar Aid. University of Notre Dame. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  12. ^ Oehlke، Bill. «Catocala lacrymosa». Silkmoths.bizland.com. Catocala silkmoths. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٣ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Sweet Sacrifice (liner notes). Evanescence. Wind-up Records. 2007.{{cite AV media notes}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: others in cite AV media (notes) (بەستەر)
  14. ^ «Evanescence: 'The Open Door' Trailer». Ultimate Guitar. ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ «Evanescence: 'The Open Door' Trailer Available». Blabbermouth.net. ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  16. ^ «Evanescence Feeling No Pressure On New Album». Billboard. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  17. ^ ئ ا ب «Evanescence - Lacrymosa Sheet Music (Digital Download)». Musicnotes.com. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا Farias، Andree (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦). «The Open Door». Christianity Today. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  19. ^ Sheffield، Rob (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «The Open Door by Evanescence». Rolling Stone. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  20. ^ ئ ا ب Thompson، Ed (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «The Open Door (Evanescence)». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ ئ ا Baudhuin، Danielle (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Evanescence walks through The Open Door to melodic success». The Oshkosh West Index. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Farber، Jim (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Blasting Into 'Town'». Daily News. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  23. ^ Kaye، Don. «Evanescence - The Open Door». Blabbermouth.net. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  24. ^ «New CD's». The New York Times. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  25. ^ «Evanescence - The Open Door (album review)». Sputnikmusic. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ٢ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  26. ^ «'Open Door' to likeable return of Evanescence». Canada.com. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ «Bare-boned Evanescence album lacks heart». The Daily Princetonian. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Hood، John (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «Through the Open Door». Miami New Times. لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  29. ^ Melis، Joost (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «CD: Evanescence - The Open Door». FOK! (بە Dutch). لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  30. ^ Butler، Brendan (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «CD Review: Evanescence's The Open Door». Cinema Blend. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ «Evanescence - The Open Door». Altsounds.com. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Reavy، Pat (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «Evanescence rocks Orem». Deseret News. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  33. ^ Harris، Chris (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Evanescence Live In NYC: Amy Lee Headbangs. Serenades Her 'New Hometown'». MTV News. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  34. ^ Harris، Chris (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Evanescence Return to the Stage at "Secret" New York Gig». Rolling Stone. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  35. ^ «Evanescence Returns To Live Stage, Taps Finger Eleven Guitarist». Blabbermouth.net. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  36. ^ Finatto، Paulo, Jr. (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Resenha - Evanescence (Pepsi on Stage, Porto Alegre, 04/10/12)». Whiplash.net (بە Portuguese). لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]