لەیلا فورووھەر لیلا فروھر | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ئەسفەھان، ئێران | ٤ی شوباتی ١٩٥٩
چەشنەکان | سەما، پۆپ، کلاسیک |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ڕۆڵگێڕ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦١–ئێستا |
لەیلا فورووھەر (لەدایکبووی ٢٣ی شووباتی ١٩٥٩) گۆرانیبێژێکی ئێرانییە. سەرەتا وەک ڕۆڵگێڕێک کاری کردووە و دوای حەوت ساڵ لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٦ لە تورکیاوە کۆچی کردووە بۆ پاریس، و لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تا ئێستا لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا دەژی.[١]
لەیلا فورووھەر کچی دوو ڕۆڵگێڕی ئێرانییە بە ناوەکانی جەھانگیر فورووھەر و فەرەنگیس فەرەحزادی. لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەستی بە نواندن کردووە لە سینەمادا و دواتر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا چووەتە بواری مۆسیقا. پێش شۆڕش لە زیاتر لە ٤٥ فیلمی ئێرانی ڕۆڵی بینیوە و دوای کۆچکردنی بۆ ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە.[١] ھەروەھا لە وڵاتانی دەوروبەری ئێران وەک تاجیکستان[٢] و ئەفغانستان بەناوبانگە. لە ساڵی ٢٠١٠ لەیلا لە بەرنامەیەکی لە ئاھەنگی نەورۆز لە پەرتووکخانەی تۆماس جێفرسۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کرد.