لەین ناپەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەلێکساندرا | ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٧
پیشە |
|
چالاکبوون | چالاکە لە ١٩٩٧ |
لەین ناپەر (بە ئینگلیزی: Lane Napper؛ لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٧)[١] ئەکتەر و کوریۆگرافەر و سەماکار و ڕاھێنەری نواندن و مامۆستای سەمای ئەمریکییە.[٢][٣]
لەین ناپەر قوتابخانەی نواندنی تایبەتی خۆی ھەیە بە ناوی «لەین ناپەر» کە تێیدا فێری بەھرەمەندە نوێیەکان دەکات بۆ ئەوەی وەک ئەستێرە تەلەڤیزیۆنییە دڵخوازەکانیان ڕۆڵ بگێڕن، ھەروەھا وانەکانی سەما بە خوێندکاران دەدات لە قوتابخانەکەی.[٤][٥]
لەین ناپەر لە ھەندێک بەرنامە و زنجیرە تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری نواندن کردووە.[٦][٧]
ناپەر کۆریۆگرافەرێکی پیشەگەرە، بەشداری لە ھەندێک زنجیرە تەلەڤیزیۆنیدا کردووە بە بەھرەکەی.[٨]
ناپەر وەک ڕاھێنەری دیالۆگ لە ھەندێک زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی نیکلۆدیۆن بەشداری کردووە.[٩]