ماتریکسی چوارگۆشەیی | |
---|---|
لقی | ماتریکس |
بابەتی لاوەکی | جەبری ھێڵی |
ماتریکسی چوارگۆشەیی یان ڕیزکراوەی چوارگۆشەیی (بە ئینگلیزی: square matrix) ئەو ماتریکسەیە کە ھەمان ژمارە لە ڕیز و ستوونی ھەیە، ماتریکسێکە لەجۆری m × m. تیرەی سەرەکی لە ماتریکسی چوارگۆشەییدا ئەو تیرەیە کە گۆشەی سەرەوەی لای چەپ بەگۆشەی خوارەوەی لای ڕاست دەگەیەنێت.
ماتریکسی یەکە ماتریکسەکی چوارگۆشەیییە ھەموو دانەکانی سفرە جگە لە دانەکانی سەر تیرەی سەرەکی کە دەکاتە ١. ماتریکسی یەکە بە In یان شێوەی سادەتری I ھێما دەکرێت:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماتریکسی چوارگۆشەیی تێدایە. |