ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (تشرینی یەکەم ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مارسێلۆ بیێلسا | |
---|---|
Marcelo Bielsa | |
لەدایکبوون | Marcelo Alberto Bielsa ٢١ی تەممووزی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٩ ساڵ) ڕۆساریۆ |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager |
خێزان | María Eugenia Bielsa، Rafael Bielsa |
مارسێلۆ ئالبێرتۆ بیێلسا کالدێریا (ئیسپانیی ئەمریکی: [maɾˈselo alˈβeɾto ˈβjelsa])، ناسراو بە El Loco Bielsa کە واتای "بیێلسای سەرشێت" دێت (لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ١٩٥٥) ڕاھێنەرێکی ئەرجەنتینی تۆپی پێی کەوا ڕاھێنەرایەتی یانەی لیدز یونایتد دەکات. لە پێشتریشدا یاریزانی بەرگریکار بووە بۆ ھەریەک لە یانەکانی نیویڵس ئۆڵد بۆیس، ئنستیتۆ دێ کۆردۆبا و ئارجێنتینۆ.
بیێلسا وەکو بەرگریکار بۆ تیمی یەکەمی نیویڵس ئۆڵد بۆیس یاری کردووە، بەڵام لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا وازی لە یاریکردن تاکو تەرکیز بکاتە سەر کاری ڕاھێنەری.[١][٢] بیێلسا ڕاھێنەرایەتی جەندین یانەی کردووە لەپاڵ دوو ھەڵبژاردەش کە بریتین لە چیلی و ئەرجەنتین. لەژێر ڕاھێنەرایەتی ئەودا، نیویڵس توانیان دوو جار نازناوی خولی ئەرجەنتین ببەنەوە، و لەگەڵ یانەی ڤێلێز سارسفیڵدیش بە ھەمان شێوە.
ئەوکاتەی بووە ڕاھێنەری چیلی، بیێلسا بەشێوەیەکی بەرچاو ھەواداری پەیدا کرد بەوپێیەی ھەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشی ئەو بەشێوەیەکی بەرچاو باش بوون.[٣] کەسایەتی و ڕەفتارەکانی ھەمیشەی جێگای سەرنجی میدیاکان بوونە ھەم لە بواری وەرزشی ھەمیش سیاسی.[٤] بیێلسا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەتلەتیکۆ بلباو ڕاھێنەری کردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ و توانی یانەکە بگەینێتە چەندین یاری کۆتایی بەڵام شانس یاوەری نەبوو لە ھیچیان. دوای بلباو بیێلسا سەرپەرشتی چەند یانەیەکی جیاوازی کرد، بەڵام سەرکەوتنێکی بەرچاوی نەبوو.
لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، بیێلسا کرایە ڕاھێنەری یانەی لیدز یونایتد، لە دووەم وەرزی خۆی وەک ڕاھێنەر توانی یانەکە بگەینێتەوە پریمەرلیگ.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
En una breve carta dirigida la país, el Director Técnico de la Selección chilena, Marcelo Bielsa, buscó terminar con la polémica suscita por su frío saludo al Presidente Sebastián Piñera, durante la visita oficial del plantel a La Moneda.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارسێلۆ بیێلسا تێدایە. |