مارک کۆکۆرێلا کۆساسێتا (لەدایکبووی ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک باڵی بەرگری چەپ بۆ یانەی پرێمیەرلیگ برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا.
لە بەرشەلۆنە خۆی دروست کرد، زۆربەی کاتەکانی لەوێ بەسەر برد لە تیمی دووەمی بەرشەلۆنە، کە تەنھا یەک جار بە یەدەگ بەشداری کرد لە کۆپا دێل ڕەی بۆ پێکھاتەی یەکەم. زیاتر لە ١٠٠ یاری لە خولی ئیسپانیا بۆ ئیبار و گیتاف ئەنجامدا، پێش ئەوەی بچێتە یانەی برایتۆن لە ساڵی ٢٠٢١.
کۆکۆرێلا ٤٩ یاری بۆ ئیسپانیا کردووە لە ھەموو ئاستەکانی لاوان لە خوار ١٦ بۆ خوار ٢٣، مەدالیای زیوی بردەوە لەگەڵ ئیسپانیا لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠. لە ساڵی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی وڵاتەکەی ئەنجامدا.
لە شاری ئالێلا لە بەرشەلۆنە لە کاتالۆنیا لەدایکبووە، کۆکۆرێلا دەستی بە یاریکردنی فوتساڵ کرد لە یانەی ئێف ئێس ئلێلا پێش ئەوەی بچێتە پێکھاتەی لاوانی ئیسپانیۆل لە ساڵی ٢٠٠٦؛ لە ساڵی ٢٠١٢، شوێنی گۆڕی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.[١][٢] لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، کاتێک ھێشتا لاو بوو، یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ پێکھاتەی دووەم ئەنجامدا بە شێوەی سەرەکی لە بردنەوە لە یاریگای خۆیاندا لە خولی پلە سێی ئیسپانی ٤–٠ لە بەرامبەر لێ ھۆسپپیتالێت.[٣]
کۆکۆرێلا بەشداری کرد لە ١٧ یاری بۆ یانەکە، کە گەیشتن بە سەرکەوتن بۆ پلە دوو لە یارییەکانی پلەی ئۆف. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧، گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی ٢٠٢١، بە ھەبوونی بڕگەی ١٢ ملیۆن یۆرۆ وەک بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەست.[٤] لە ١ی ئەیلوول یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، کە بە شێوەی سەرەکی یاری کرد لە بەرامبەر بوونیان ٢–٢ لەگەڵ گرانادا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان[٥] لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، کە لە کۆتایییەکانی یاریدا لە جێگای لوکاس دین ھاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٣–٠ی کۆپا دێل ڕەی بەرامبەر ڕیال مۆرسیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، و یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی بۆ تیمی دووەمی بەرشە تۆمارکرد لە ١٧ی ئازاری دواتردا، یەکسان بوون لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لۆرکا ئێف سی.[٦][٧]
لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨، کۆکۆرێلا بە خواستن درا بە یانەی ھەمان خول لا لیگا کە یانەی ئیبار بوو، بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ توانای کڕینی بە ٢ ملیۆن یۆرۆ.[٨] لە ٢٥ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە دۆڕاندنیان ١–٠ لە بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل؛ وەک یەکێک لە ھەشت گۆڕانکاری لەلایەن ڕاھێنەر جۆسێ لویس مێندیلیبارەوە دەرکەوت، لەلایەن ڕۆژنامەنووسی مارکا ئاندێر بارۆزۆ ستایش کرا سەرەڕای ئەنجامەکە.[٩] یەکەم گۆڵی لە ٩ی ئایاری دواتردا تۆمارکرد، کە لە یاریگای خۆیان گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمار کرد لە دژی ئیسپانیۆل و ٢–٢ بە بەرامبەر بوون کۆتای ھات.[١٠]
لە کۆتایی خواستنەکەیدا، ئیبار کۆکۆرێلای کڕییەوە بەپێی بەندی گرێبەستەکە، کە وای لێکرد ببێتە یاریزانێکی ھەمیشەیی بۆ تیمە باسکییەکە؛ لەگەڵ گواستنەوەکە، بەرشەلۆنە بژاردەی دووبارە کڕینەوەی بە ٤ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەکەیدا دانا.[١١] لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩، دوای تەنھا ١٦ ڕۆژ وەک یاریزانێکی ھەمیشەیی ئیبار، ئەم بڕگەیە چالاک کرا، تەنھا بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ دواتر بە خواستن بدرێت بە خیتافی بۆ وەرزی داھاتوو، لەگەڵ بژاردەی کڕینی بە ٦ ملیۆن یۆرۆ و ٤٠٪ی ئەو مافانەی کە ماون بۆ بارسا.[١٢][١٣]
کۆکۆرێلا یەکەمین یاری خۆی لە ئەورووپا ئەنجامدا لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ وەک یەدەگ لە جێگەی کێنیدی ھاتە یاریگا لە بردنەوەی ناو یاریگای خۆیان ١–٠ لە بەرامبەر ترابزۆنسپۆر لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەورووپا.[١٤] ئەو ھەشت یاری لەو ماوەیەدا ئەنجامدا و دوای ١١ مانگ بە دۆڕاندنیان ٢–٠ بەرامبەر ئینتەر میلان کۆتایی ھات لە قۆناغی ١٦.[١٥]
لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠، خیتافی بژاردەی خۆی بۆ کڕینەوەی بە ٦ ملیۆن یۆرۆ چالاک کرد، کە چیتر پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نەماوە.[١٦] یانەکە بەتەواوەتی بژاردەی خۆی بۆ کڕینەوەی لە ٣٠ی حوزەیران جێبەجێکرد.[١٧]
لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١، کۆکۆرێلا چووە یانەی پرێمیەرلیگ یانەی برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ.[١٨] لە ١١ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی سیگوڵس ئەنجامدا، کە بەشێوەی سەرەکی بەشداری کرد و ٨٢ خولەک یاری کرد پێش ئەوەی لە بردنەوەی ١–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر برێنتفۆرد و لەو خولەکەدا گۆڕانکاری پێکرا.[١٩] دوای ھەشت ڕۆژ، یەکەمین یاری خۆی لە یاریگای خۆیان ئەنجامدا، تەواوی یارییەکە یاری کرد لە بردنەوەی ٢–١ لە بەرامبەر لیستەر سیتی.[٢٠] ئەسیستی کرد بۆ گۆڵی یەکسان بوون کە دانی وێڵبێک تۆماری کرد لە کاتی زیادکراودا، کە لە ٢٩ی کانوونی یەکەم بە بەرامبەر بوون لەگەڵ چێڵسی کۆتایی ھات.[٢١] لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد و لە خۆشی گۆڵەکە گریا؛ کە دووەم گۆڵی یارییەکە بوو بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر مانچستەر یونایتد بە لێدانەوەی شوتی لیاندرۆ ترۆسارد.[٢٢] دوای سێ ڕۆژ لە کۆتایی وەرزەکان، کۆکۆرێلا باشترین یاریزانی وەرزی بردەوە بە دەنگدانی یاریزانانی تر و ھەروەھا بە یاریزانی وەرز ھەڵبژێردرا کە تێیدا وەڵامی دایەوە بە سوپاسکردنی ھاندەران و دانی پێدانا کە تووشی شۆک بووە بە بردنەوەی خەڵاتەکان. «ئەمە شتێکی سەرسوڕھێنەرە، مەحاڵ بوو لە یەکەم وەرزم لەم خولەدا».[٢٣][٢٤]
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩، کۆکۆرێلا وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد بۆ تیمی کەتەلۆنیا کە ئەندامی فیفا نییە لە بردنەوەی ٢–١ لە بەرامبەر ڤەنزوێلا لە جیۆرۆنا. ئەو یەکێک بوو لە چەند یاریزانێکی نوێ بەھۆی ئەوەی بەشێک لە یانەکان ڕێگەیان بە یاریزانەکانیان نەدا بەشداری یارییەکە بکەن.[٢٥]
لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ڕاھێنەر لویس ئێنریکێ کۆکۆرێلای بانگھێشت کرد بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی سویسرا و ئەڵمانیا، بە ھۆکاری ئەوەی جۆسێ گایا تووشی پێکان ببوو.[٢٦]لەو ھەفتەیەدا لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە.[٢٧]
بەھۆی دابڕانی بەسێک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی دوای پشکنینی ئەرێنی کۆڤید-١٩ی سێرجیۆ بۆسکێتس، پێکھاتەی خوار ٢١ ساڵانی ئیسپانیا بانگھێشت کران بۆ یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر لیتوانیا لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١.[٢٨]کۆکۆرێلا یەکەمین یاری خۆی لە یارییەکەدا ئەنجامدا و ئیسپانیا توانی ٤–٠ یارییەکە بباتەوە.[٢٩]
کۆکۆرێلا بەشێک بوو لە پێکھاتەی ئیسپانیای خوار ٢٣ ساڵان کە مەدالیای زیوی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ بەدەست ھێنا، کە لە ٢٠٢١ ئەنجامدرا بەھۆی دواخستنی لە ساڵی پێشووتردا لە دوای بڵاوبونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا.[٣٠][٣١]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
بەرشەلۆنە B | ٢٠١٦–١٧ | خولی سێیەمی ئیسپانی | ١١ | ٠ | - | - | - | ٦ | ٠ | ١٧ | ٠ | |||
٢٠١٧–١٨ | خولی پلە دووی ئیسپانی | ٣٧ | ١ | - | - | - | - | ٣٧ | ١ | |||||
کۆی گشتی | ٤٨ | ١ | - | - | - | ٦ | ٠ | ٥٤ | ١ | |||||
بەرشەلۆنە | ٢٠١٧–١٨ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٠ | ٠ | - | ١ | ٠ | ||
ئیبار (خواستن) | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ٣١ | ١ | ٢ | ١ | - | ٠ | ٠ | - | ٣٣ | ٢ | ||
خیتافی (خواستن) | ٢٠١٩–٢٠ | لا لیگا | ٣٧ | ١ | ١ | ٠ | - | ٧ | ٠ | - | ٤٥ | ١ | ||
خیتافی | ٢٠٢٠–٢١ | لا لیگا | ٣٧ | ٣ | ٢ | ٠ | - | - | - | ٣٩ | ٣ | |||
٢٠٢١–٢٢ | لا لیگا | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | - | ١ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ٧٥ | ٤ | ٣ | ٠ | - | ٧ | ٠ | - | ٨٥ | ٤ | ||||
برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمیەرلیگ | ٣٥ | ١ | ٢ | ٠ | ١ | ٠ | - | - | ٣٨ | ١ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٨٩ | ٧ | ٨ | ١ | ١ | ٠ | ٧ | ٠ | ٦ | ٠ | ٢١١ | ٨ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئیسپانیا | ٢٠٢١ | ١ | ٠ |
کۆی گشتی | ١ | ٠ |
بەرشەلۆنە
ئیسپانیای خوار ٢٣ ساڵان
تاکەکەسی
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)