مارگەرێت چان OBE JP FRCP 陳馮富珍 | |
---|---|
لە ساڵی ٢٠١١ | |
حەوتەم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی | |
لە پۆستدا بووە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ – ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | |
پێشینە | ئەندێرس نۆردسترۆم (acting) |
پاشینە | تێدرۆس ئەیدەنۆم |
چوارەم بەڕێوەبەری تەندروستی، هۆنگ کۆنگ. | |
لە پۆستدا بووە ٦ی حوزەیرانی ١٩٩٤ – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٣ | |
پێشینە | لی شو-ھونگ |
پاشینە | لام پینگ-یان |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ھۆنگ کۆنگی بەریتانی | ٢١ی ئابی ١٩٤٧
نەتەوە | چینی کەنەدی[١] |
خوێندن لە | Northecote College of Education (Cert) University of Western Ontario (BA, MD) National University of Singapore (MS) |
مارگەرێت چان فونگ فو-چون OBE،[٢] پزیشکێکی چینی-کەنەدییە[١] کە وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی خزمەت دەکات. نوێنەرایەتی چینی دەکرد[٣] لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٧. و پێشوو تر وەک بەڕێوەبەری تەندرووستی لە ھۆنگ کۆنگ خزمەتی دەکرد. و نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنفلۆنزای پەتا و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦). و گۆڤاری فۆربیس ئەوی لە پلەی ٣٠مین بەهێزترین ئافرەتی جیهاندا ناوی بردووە.[٤]
ڕەخنەی زۆری لێگیرا بۆ ئەو شێوازە مامەڵەیەی لەگەڵ ئەنفلۆنزای پەلەوەری H5N1 ئێچ فایڤ ئێن وەن کردی.[٥]
لە ھۆنک کۆنگی بەریتانی گەورە بووە، و چان بڕوانامەی پیشەیی وەرگرتووە بۆ وانەوتنەوە لە بواری ئابووری ماڵەوە لە کۆلێژی پەروەردەی نۆرسکۆت لە هۆنگ کۆنگ. لە ساڵی ١٩٧٣ بەکالۆریۆسی لە هونەرەکان بە پسپۆڕی ئابووری ماڵەوە وەرگرتووە، و لە ساڵی ١٩٧٧ دکتۆرای لە پزیشکی لە زانکۆی وێستێرن ئۆنتاریۆ لە کەنەدا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨٥ ماستەر لە زانستی تەندروستی گشتی لە زانکۆی نیشتمانی سەنگافورە بەدەستهێناوە.[٦][٧][٨]
لە ساڵی ١٩٩١دا پرۆگرامی پەرەپێدانی بەڕێوەبردن (PMD ٦١)ی لە قوتابخانەی بازرگانی هارڤارد تەواو کردووە.[ژێدەر پێویستە]
چان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ وەک ئەفسەری پزیشکی پەیوەندی بە حکومەتی هۆنگ کۆنگی بەریتانیاوە کردووە. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ پلەی بەرزکرایەوە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی. لە نیسانی ساڵی ١٩٩٢ پلەی بەرزکرایەوە بۆ جێگری بەڕێوەبەر و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٤دا وەک یەکەم ژن لە هۆنگ کۆنگ دەستنیشانکرا کە سەرۆکایەتی وەزارەتی تەندروستی بکات.
لەکاتی بەرێوەبەربوونی لە ھۆتگ کۆنگ ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەھۆی ئەو جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵ ھەردوو نەخۆشی ئەنفلوەنزای پەلەوەریی ئێچ فایڤ ئێن وەنی ١٩٩٧ و سارسی ٢٠٠٣، لەدوای ئەوەی یەکەم لە کەیسەکانی نەخۆشی ئەنفلوەنزای پەلەوەر گیان لەدەست دەدەن چان سەرەتا ھەوڵ ئەدات دانیشتووانی ھۆنگ کۆنک ھێمن بکاتەوە بە وتنی شتێکی لەم شێوەیە "دوێنێ شەو منیش مریشکم خوارد"[٩] یان "من ھەموو ڕۆژێک مریشک دەخۆم، مەشڵەژێن".[١٠] بەڵام کە کەیس و حاڵەتی تری ئەنفلوەنزا تۆمار دەکرێت، ڕەخنەی لێ دەگیرێ بە سەرلێشێواندنی دانیشتووان.[١١] دواتر بە لەناوبردنی یەک ملیۆن و نیو مریشک توانی نەخۆشیەکە کۆنتڕۆل بکات و بەھۆیەوە ستایش کرا.[١٢]
و لە کاتی نەخۆشی سارس ڕەخنەی زۆری لێگیرا چونکە نەیتوانی کۆنتڕۆلی نەخۆشیەکە بکات و گەیشتە ٢٩٩ حاڵەتی مردن ئەمەش ڕەخنەی توندی لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانی هۆنگ کۆنگ و زۆر کەسی تووشبوو بە سارس و کەسوکارەکانیانەوە ڕاکێشا.[١١]
لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی پسپۆڕی سارس کە لەلایەن حکومەتی HKSAR بۆ هەڵسەنگاندنی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکەدا دامەزرا، ئەوەی خستە ڕوو کە شکستەکە خەتای چان نەبووە، بەڵکو بەهۆی پێکهاتەی سیستەمی چاودێری تەندروستی هۆنگ کۆنگەوەیە.[١٣]
چان دوای ٢٥ ساڵ خزمەتکردن لە مانگی ئابی ٢٠٠٣ حکومەتی هۆنگ کۆنگی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە کرد. سەرەتا لە وەرگرتنی ڕۆڵی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕووبەڕووی بەربەستێک بووەوە، چونکە حکومەتی چین مۆڵەتی دامەزراندنی نەدابوو. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ پۆستی بەڕێوەبەری بەشی گەشەپێدانی بەردەوام و ژینگەی تەندروست لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) وەرگرتووە. ئەم پۆستە بە شێوەیەکی کاتی بۆی دیاری کرا تا ئەو کاتەی بتوانێت لە ساڵی ٢٠٠٥دا بگوازرێتەوە بۆ پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی. چان وەک نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنفلۆنزای پەتا و وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان کاری کردووە.
مارگریت چان وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بۆ ماوەی کۆی گشتی دوو خول کاری کردووە کە هەر خولێک پێنج ساڵی خایاندووە.[١٤] خولی یەکەمی چان تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ بەردەوام بوو. لە وتاری دەستنیشانکردنەکەی، چان "باشتربوونی تەندروستی خەڵکی ئەفریقا و تەندروستی ژنان"ی بە ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زانی و دەیەوێت سەرنجی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر "ئەو کەسانەی زۆرترین پێویستیان پێیەتی" چڕ بکاتەوە.[١٥] لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، چان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خولی دووەم کاندید کرا.[١٦] و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەلایەن ئەنجومەنی تەندروستی جیهانییەوە پشتڕاستکرایەوە.[١٧] و لەکاتی وتاری پەسەندبوونەکەی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی ڕووماڵکردنی گشتگیر[تێبینی ١] وەک "یەکسانکەرێکی بەهێز" لە تەندروستی گشتیدا. خولی نوێی چان لە ١ی تەمموزی ٢٠١٢ دەستیپێکرد و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بەردەوام بوو[١٧]
لە شوباتی ٢٠٠٧، مارگرێت چان ڕووبەڕووی ڕەخنەی گروپە مرۆیی و مەدەنییەکان بووەوە، لەنێویاندا پزیشکانی بێ سنوور (ڕێکخراوی خێرخوازی: Médecins Sans Frontières)، بەهۆی دەربڕینی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کوالێتی دەرمانی جێنریک[١٨][تێبینی ٢] لە سەردانەکەیدا بۆ تایلەند. ئەمەش مشتومڕی لێکەوتەوە چونکە دەرمانی جێنریک زۆر گرنگە بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستی بە نرخێکی گونجاوتر بێت، بەتایبەتی لە ناوچە کەم داهاتەکاندا.
لەدوای سەردانەکەی بۆ کۆریای باکوور لە مانگی نیسانی ٢٠١٠، چان وتی بەدخۆراکی کێشەی وڵاتەکەیە، بەڵام سیستەمی تەندروستی کۆریای باکوور دەبێتە جێگەی ئیرەیی زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی زۆری کارمەندانی پزیشکییەوە.[١٩] هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ نیشانەیەکی قەڵەوی لە وڵاتەکەدا (کۆریای باکوور) نییە، کە کێشەیەکی تازەیە سەرهەڵدەدات لە ناوچەکانی دیکەی ئاسیا. لێدوانەکانی چان جیاوازییەکی بەرچاوی ھەبوو لە لێدوانەکانی بەرێوەبەرەکەی پێش خۆی کە لە ساڵی ٢٠٠١دا ڕایگەیاندبوو کە سیستەمی تەندروستی کۆریای باکوور داڕمان نزیکە.[٢٠]
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «canadian» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخی |doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارگەرێت چان تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |