ماری لویز کۆلێرۆ پریکا

ماری لویز کۆلێرۆ پریکا
بە ئینگلیزی: Marie Louise Coleiro Preca
لەدایکبوون (١٩٥٨-١٢-٠٧) ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
قۆرمی، ماڵتا
ھاوسەرEdgar Preca
پیشەسیاسەتوان
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پۆستەکانPresident of Malta، Member of the House of Representatives of Malta، substitute member of the Parliamentary Assembly of the Council of Europe
پەروەردەUniversity of Malta
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکاران
ئایینکاسۆلیکی

ماری لویز کۆلێرۆ پریکا (Marie-Louise Coleiro Preca؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ماڵتاییە. ئەو لە ماوەی ٤ی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ٤ی نیسانی ٢٠١٩ بووە نۆیەمین سەرۆکی ماڵتا. بەر لەو پۆستەش ئەوا ناوبراو وەزیری خێزان و کۆمەڵایەتی بووە لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤.

ماری لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٤، لە چەند خوولێکدا وەک کاندیدی حیزبی کرێکاران بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵتا.[١] ماری لە زانکۆی ماڵتا بەشی یاسا و خوێندنە مرۆڤایەتییەکانی خوێند.[٢]

ماری ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردۆتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیهان.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «PL motion calls for setting up of permanent committee for family affairs». Malta Independent. ٢٦ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ «Office of the President». Pfws.org.mt. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «Marie-Louise Coleiro Preca». Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.