ماریا ئەحمەد دیدی | |
---|---|
لەدایکبوون | مالێ، ماڵدیڤ | ١٨ی ئابی ١٩٦٢
وڵاتی وەرزش | ماڵدیڤ |
زمانی زگماکی | زمانی مالدیڤی |
پیشە | پارێزەر، سیاسەتوان، یاریزانی بەدمینتۆن |
پۆستەکان | Minister of Defence of the Maldives |
ئەندامی حیزبی | Maldivian Democratic Party |
وەرزش | بەدمینتۆن |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، national champion |
ماریا ئەحمەد دیدی (Mariya Ahmed Didi؛ لە دایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٦٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەزیری بەرگریی ئێستا ماڵدیڤە،[١][٢] ئەو لەوەتەی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بووەتە وەزیر، ئەو یەکەمین ژنە لە ماڵدیڤ پۆستی وەزیری بەرگری بەدەست بهێنێت.
ماریا لە زانکۆی ئەبیریستویت، لە وەیڵز، بڕواناممەی شانازیی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا بەدەست هێناوە. ئەو یەکەم ژنە لە ماڵدیڤ ببێتە پارێزەر. ئەو بۆ ماوە چوار خوول بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵدیڤ. ماریا ئەحمەد لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٣][٤]
ماریا هاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد ئەمیر کردووە، بەیەکەوە کچێک و دوو کوڕیان هەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماریا ئەحمەد دیدی تێدایە. |