مالیبۆگۆ مۆلیفی

مالیبۆگۆ مۆلیفی

مالیبۆگۆ مۆلیفی لە ساڵی ٢٠١٧، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوونبەنزیکی، ١٩٨٠
نەتەوەبۆتسوانایی
ناسراوە بەچالاکوان دژی تووندووتیژی جێندەری، یاریزانی پێشووی باسکە

مالیبۆگۆ مۆلیفی (لە دایکبووی ١٩٨٠) ژنە یاریزانی پێشووی یاری باسکە و چالاکوانی مافەکانی ژنانە دژی تووندووتیژی مێینە لە بۆتسوانا، مالیبۆگۆ دوای ھەشت جار تەقەلێکردن لێی ئەوا مالیبۆگۆ بوو بە چالاکوان. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، ناوبراو بووە یەکەم ژنی وڵاتەکەی کە ئەم خەڵاتە بباتەوە.[١][٢]

مالیبۆگۆ لەدایکبووی ١٩٨٠، لە شاری مانایا دەژی. لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستیکرد بەیاری باسکە و بووە یاریزانێکی پیشەگەر لە وڵاتەکەی، دواتر لەتەمەنی ٢٩ ساڵی کەم ئەندام بوو،[٣] ئەمەش بەھۆی ئەوەی مالیبۆگۆ لەلایەن کوڕە ھاوڕێیەکەیەوە ھێرشی کرایە سەر و ٨ گولەی لێدرا، دوای وەرگرتنی چارەسەر ئەوە بە کورسی دەرۆیشت،[٤] بەھۆی کێشەی لە دڕکەپەتکەکانی.[٥] کوڕە ھاوڕێکەشی بەھۆی ڕووداوەکانەوە خۆی کووشت.[٦]

مالیبۆگۆ بووە یەکێک لە چالاکوانی وڵاتەکە دژی تووندووتیژی جێندەری (GBV)، چالاکییەکانی لە ڕادیۆی بۆتسوانا. ناوبراو چەندین کۆڕ و وۆرکشۆپی بەیارمەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سازکرد لە وڵاتەکەی. مالیبۆگۆ ھەستی کردبوو لە وڵاتەکەی ڕێگریکردن لە تووندووتیژی مێینە لاوازە، ھەربۆیە ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ درووستکردنی ھۆشیار لەم بابەتە.[٥] بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو لەسەر سێی ژنانی ئەو وڵاتە بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە.[٧] مالیبۆگۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، پڕؤگرامێکیان بۆ منداڵان درووستکرد بۆ زیادکردنی ھۆشیاری لەسەر تووندووتیژی جیندەری و فێرکردنیان لەماڵەوە، جگە لەوانەش مالیبۆگۆ ھانی کچان و ژنانی داوە بۆ بوون بەیاریزان و وەرزشکردن.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «U.S. government gives injured Botswana hoops star award; Denver's Craig Hospital gives wheelchair». The Denver Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «First Lady Melania Trump Poses for a Photo With International Women of Courage Awardee Malebogo Molefhe of Botswana». Flickr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2017-08-15 ھێنراوە.
  3. ^ «U.S. government gives injured Botswana hoops star award; Denver's Craig Hospital gives wheelchair». The Denver Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Shot By Her Boyfriend And Now Using A Wheelchair, She Found A 'New Me'». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە 2017-08-15 ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب «Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards». www.state.gov (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ «Mmegi Online :: The brutal shooting of Malebo Molefhe». www.mmegi.bw. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ Nast، Condé. «I Was Shot By My Boyfriend. Now I'm Working to Make Sure That Doesn't Happen to Anyone Else». Teen Vogue (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.