ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس | |
---|---|
![]() | |
ناو: | ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس |
ناوی تەواو: | ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٩٣ی کۆچی، ٧١٥ی زایینی |
شوێنی لەدایکبوون: | مەدینە، ![]() |
ڕێکەوتی مردن: | ١٧٩ی کۆچی، ٧٩٦ی زایینی |
شوێنی مردن: | مەدینە، ![]() |
مەزھەب: | مەزھەبی مالیکی |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | فەرموودە و فیقھ |
دانراوەکان: | الموطأ |
شوێنەواگری: | نافیع، ئیبن شەھاب زەھری، جەعفەر سادق، ھیشام کوری عەرووە |
کارتێکەری: | ئەبوویوسف، ئیمام شافعی، سوفیانی سەوری، ئەوزاعی |
ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.
ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر کوری عەمر کوری حارس، و دایکی ناوی ئەلغالیەی کچی شەریکی کوڕی عەبدول ڕەحمان)ە, خۆی دە فە رموێت کە بچوک بووم بە دایکم وت: دایە گیان ڕێم بێ دەدەیت بچم بۆ داواکردنی زانست؟ دایکم وتی وەرە باجل و بە رگی داواکاری زانستت بکەمە بەر. بێی وتم بڕۆ بۆلای ڕەبیعە لە بێشدا دە بێ فێری ئەدە ب و ڕەوشت بیت ئینجا فێری داوای زانست بە.
باپیری ئیمام مالیک لە گەورەکانی شوێنکەوتووەکان بووە و فەرموودەی لە عومەر و عائیشە و تەڵحە و ئە بوھورەیرە و حەسسانی کوری سابت گێڕاوەتەوە, ئیمام چوار کور و کچێکی ھەبووە.
بەشێکە لە زنجیرەیەک![]() |
بیروباوەڕ |
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
خەلیفەکانی ڕاشدین |
ئەبووبەکری سدیق |
چوار پێشەواکە |
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
سەرمەزھەبەکان |
کتێبە سەحیحەکان |
سەحیحی بوخاری |
شێوەی ئیمامی مالیک، مرۆڤێکی درێژی بە ھێزبووە ڕەنگی چاوەکانی شین بووە، کەم پێدەکەنی لەسەر ئەنگوستیلەکەی نوسرابوو (حسبنااللە ونعم الوکیل) لە ساڵی (٩٣)ی کۆچی لە شاری (مەدینە) لەدایکبووە، لە خیزانێکدا گەورە بوو کە سەرگەرم بوون بە زانستی فەرموودەوە، ھەر لە مناڵیەوە دەستی کرد بە داواکردنی زانست بە کاریگەری ئەو ژینگەیەی تیایدا ئەژیا،
قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە و پاشان ڕوویکردۆتە لەبەرکردنی فەرموودە و سەرەتا تەنھا لای ئیبن ھورمز دەرسی وەرئەگرت، پاشان لای نافیع مەولای ئیبن عومەر و زانستێکی زۆری لێوەرگرت، ھەروەھا لای ئیبن شەھاب ھورمزی وەریگرتووە کە یەکەم کەس بووە فەرموودەی نوسیوەتەوە لە مەدینەدا، لە مؤتەی مالیکدا ١٣٢ فەرموودەی لە فەرموودەکانی ئیبن شەھاب گیڕاوەتەوە ھەروەھا لە جەعفەری سادق فەرموودەی گێڕاوەتەوە. و ژمارەی مامۆستاکانی گەیشتۆتە نزیکەی ٣٠٠ لە شوێنکەوتووان و ٦٠٠ لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووان.
خەڵک لە کۆڕەکانیدا دائەنیشتن بۆ داواکردنی زانست کاتێک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بوو بەڵام فەتوای نەدا تاکو ڕاوێژی بە حەفتا زانای مەدینە کرد و لە تەمەنی چل ساڵیدابوو.
لە پێغەمبەر محەمەدەوە گێڕدراوەتەوە لە فەرموودەیەکدا فەرموویەتی "ليضربن الناس أكباد الإبل في طلب العلم, فلا يجدون عالما أعلم من عالم المدينة" واتە؛ خەڵک جگەری حوشتر بدەن بۆ داواکردنی زانست، زانایەک نادۆزنەوە زاناتر بێت لە زانای مەدینە، ووتراوە مەبەست لێی ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەسە. گەڕانێک زۆر گەورە ئەگەڕا بە دوای فەتوادا پرسیاری زۆری لێدەکرا و وەڵامی کەمی ئەدایەوە، و بە ساڵ بیری لە باسێک دەکردەوە پێش ئەوەی ڕای خۆی بڵێت.
لە ڕێزنانیدا بوو بۆ زانست قسەی نەئەکرد بە دەست نویژ نەبووایە نە قسەی ئەکرد و نەیئەنووسی و فەزڵی ھیچ شوێنێکی نە ئەدا بەسەر مەدینەدا.
خوا بەھرەوەری کردبوو لە زۆر ڕووەوە لەوانە؛
زانستی لە کەسانی زۆر وەرگرتووە، گرنگترینیان؛
زۆربەی پێشەواکانی لە سەردەمی ئیمام مالیکدا دەرکەوتوون فێرخوازی بوون، و لە ھەموو لایەکەوە خوێنکاری ھەبووە و و حەجاجەکان سەردانی مزگەوتی پێغەمبەریان ئەکرد و لە دەوری دادەنیشتن و زانستیان لێ وەردەگرت، و زەھبی ئاماژەی پێداوە کە نزیکەی ١٤٠٠ فێرخوازی ھەبووە، لەوانە؛
مؤتە (الموطأ) لە گرنگترین دانراوەکانیەتی کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی نزیکەی چل ساڵ سەرگەرمی نووسینی بوو، و ھەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو ھەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.
ئیمام شافعی فەروویەتی؛ لەسەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم ووتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە. و ئیمامی بوخاری فەرموویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.
دوای ژیانێکی درێژ و پڕ لە زانست مالیکی کوری ئەنەس کۆچی دوایی کرد لە ڕەبیعولئەوەلی ١٧٩ک بەرامبەر ٧٩٥ز، لە تەمەنی ھەشتا و سێ ساڵیدا، ئەمیری مەدینە نوێژی لەسەرکرد و بەشداری کرد لە مەراسیمی دفن و ناشتنیدا، نیژرا لە بەقیع.